حاکمی شەرعی کوردستان بانگێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا

0
796

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، حەسەن ئەمینی، حاکمی شەرعی کوردستان، بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی بە لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی گەنجانی کوردی سوننە مەزهەب، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە.

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 16ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم، بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی حەسەن ئەمینی بە لە سێدارەدانی 22 لاوی کوردی سوننە مەزهەب لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج، ناوبراوی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کردووە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، حەسەن ئەمینی بۆ جاری دووهەم بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە بەڵام ئەمڕۆ و لە ژێر گوشاری ئیدارەی ئیتلاعات، چووە بۆ ئەو ئیدارەیە و لێکۆڵینەوەی تووندی لەگەڵ کراوە.

حەسەن ئەمینی کە وەک حاکمی شەرعی کوردستان ناسراوە، لە دوای لەسێدارەدانی ئەو گەنجە کوردانە سەردانی بنەماڵەکەیانی کردووە و ناڕەزایەتیی خۆی لە هەمبەر ئەو لە سێدارەدانانە ڕاگەیاندبوو.

تا ئێستا سەرجەم حیزبە کوردییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و هەروەها ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتی ئاڵمان و پاکستان ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر لەسێدارەدانی بە کۆمەڵ لە ئێران و بەتایبەتی لە سێدارەدانی ئەو ٢٢ گەنجە کوردە سوننە مەزهەبە دەربڕیوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت