ئوروپا تووشی قەیران و ناچالاکی هاتووە

0
389

یوورگەن هابڕماس( فەیلەسووفی ئاڵمانی)

و:شیرین ئەمیری

یوورگەن هابڕماس ، فەیلەسووفی بەناوبانگی ئاڵمانی، لە دواهەمین هەوڵەەکانی خۆی لەسەر بنەما زانستیەکان، لە بەستێنی دێمۆکڕاسی و پشتگیری لە یەکیەتی سیاسی دێمۆکڕاسیەکانی ئوروپا هەندێک بابەتی بەرچاوی لێ بڵاو بووەتەوە.

لە وتووێژێک لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی فەڕەنسی بە ناوی (لۆمۆند)،گوتویەتی: کە تەنیا سازدانی یەکیەتییەکی ئوروپا بۆ دێمۆکڕاسییەکی بان نەتەوەیی دەتوانێ، بەو فێدڕاسیۆنە هێزێکی خەیاڵی بۆ پێشگیری لە قەیرانەکان و هاوکات جیهانی بوونی دەزمایەکەی بدات. لە ژێرەوە گفتوگۆی لۆمۆند لەگەڵ فەیلەسووفی ئاڵمانی و پێشەکییەکی کورتی ئەو ڕۆژنامەیە لە مەڕ ناوەڕۆکی باسەکەوە دەخوێننەوە. ..

لۆمۆند: کۆمەڵێک لە ڕووناکبیرانی ئاڵمانی لەم دواییانەدا هەندێک گومان و ڕەخنەی خۆیان سەبارەت بە و قەیرانە دەربڕیوە. بڵەی ئەو ڕەخنانە بۆ سەرهەڵدانێکە لە ڕێگای گەیشتن بە سازدانی (دەوڵەت_نەتەوە) و کۆتایی هاتن بە یۆرۆ و یەکەی پارەی ئوروپا؟ یان یەکیەتی ئاڵمان و فەڕەنسا، وەکوو دوگمەیەکی بەهێزی یەکیەتی ئوروپا، لەبەر کێشەگەلی ئەو دوو وڵاتە لەسەر سیاسەتەکان و لاگیرییە ئابوورییەکانیان بووەتە هۆی ئەم قەیرانە؟ یوورگەن هابڕماس، فەیلەسووفی 86 ساڵەی ئاڵمانی، لە هەڤپەیڤینەکەی لەگەڵ ڕۆژنامەی لۆمۆنددا، گتوویەتی: ئەو ئێستاش هەر هیوای بە یەکیەتی ئوروپا هەیە.

لۆمۆند: ئێدمۆند هۆسرڵ، فەیلەسووفی سەدەی بیستەمی ئاڵمان گوتبووی: گەورەترین هەڕەشەیەک لەسەر ئوروپا تەنیا تەنیا ماندوویەتییە. ئەرێ ئەو بڕیارەی هۆسرڵ بەسەر ئوروپادا زاڵە؟

هابڕماس: هەرچەن نامەوێ باروودۆخی سیاسی ئەمڕۆی ئوروپا بە ئەوکاتی نازیسم هەڵسەنگێنم، بەڵام پێموایە کلیل وشەیەک وەک” ماندوویەتی” بۆ ئەم هەلومەرجە دەگونجێ! یەکیەتی ئوروپا هەم لە باری سیاسی و هەم لە باری ئابووریەوە و بەتایبەت ” یۆرۆ”، یەکەی پارەی ئوروپا، خەریکە بە جەغزێکی قەیراناویدا ڕۆدەچێ و بە دڵنیاییەوە خۆی بووەتە هۆکاری سەرەکی و لەم حاڵەتەشدا لە نێوان وڵاتانی ئوروپایی کە لە زیرەکی و داهێنان بێبەرین، تەنیا بەوە قایلن کە هەر جارەو لایەنێک بکەنە سەبەبکاری هۆکارەکە. کەشوهەوایەکی داتەپیو و “ماندوو”ش لەم ساڵانەی دواییدا بە گشتی وڵاتانی ئوروپای داگرتووە و تووشی قەیران و سەرلێشێواوی کردوون.

لۆمۆند: یانی ئێستا ڕووناکبیرانی ئاڵمان بڕوایان بە یەکیەتی ئوروپا نەماوە؟

هابڕماس: ڕووناکبیرە کۆمەڵایەتییەکانی ئاڵمان دڵخۆشییەکی ئەوتۆیان بەرانبەر بە ئوروپا نیە، لای ئەوان ئوروپا بابەتێکی پێچەڵاوپووچە، بەداخەوە دەبێ بڵێم، ئوروپا وەک بابەتێکی زانکۆیی لێ هاتووە کە لە ئەنجوومەنە داخراوەکانی توێژەران و ئابووری زانەکان بەرتەسک دەبێتەوە.ئەوکاتەی حیزبە چەپەکانی ئوروپا، ڕەخنە لە سیاسەت و یاساکانی کاربەدەستانی ئوروپا دەگرن، تەواوی سەرنجی خۆیان بەسەر دابەشکردنی کارگەلێگ کە لە “دەوڵەت_نەتەوە” و یەکیەتی ئوروپا دەستکەوتووە، تەنیا پاڕآدایمی ئابووری نیۆۆلیبڕالیم پتەوتر دەکا چڕدەکەنەوە. من لەگەڵ ئەو ڕەخنەیە هاوڕام. بەڵام، بە باوەڕی من سیاسەتپەرێزی لە کاردانەوەی زۆربەی هاوکارەکانم کە لەسەر بنەمای کاری درووست داواکاری بووژاندنەوەی “دەوڵەت_نەتەوە”ن یەکجار وێرانکەرە. لەمەڕ خەڵکی ئاڵمانەوە زۆر ڕەش بین نیم. لەو ڕاپرسییانەدا کە کراوە، دەرکەوتووە کە زۆرینەی خەڵک ئامادەن بۆ پشتگیری یەکیەتی ئوروپا لە نێو ئاڵماندا، هەڵبەت لەو کاتەدا کە سەرکردە سیاسییەکان بۆ ئەم کارە بڕیاری یەکجارەکی بدەن و بیرێکی لێ بکەنەوە. بەڵام، ئیرادەی وا لە لایەن سەرکردە سیاسیەکانی ئاڵمانەوە لەبەر بەرژەوەندخوازی بەو جەوەنەی کە لە ئانگێلا مێرکێل هەیە شتێکی چاوەڕوان نەکراو نیە.

4660830_7_2b6b_2015-06-24-7196d4d-8313-1mz26zh_5ff0c9ef41e9db4a0c1b53007284d7bdلۆمۆند: بۆچوونی ئێوە لە بابەت ئەو کەسە چەپانەی کە بۆ لابردنی یەکەی پارەی ئوروپا واتە یۆرۆ هەڵوێستیان گرتووە چیە؟

هابڕماس: بە بڕوای ئابووری ناسەکان لابردنی یۆرۆ و دانانی پارەی نەتەوەیی سناریۆیی، تڕاژێدیایەکی زۆری بەدواوە دەبێ. وەک کۆمەڵناس گومان نەکەم لەبەر ئابووری ئوروپا و ڕاکێشانی کۆمەڵگاکانی دیکە بۆنێوخۆ و تەنانەت بیری لێ بکەنەوە.

لۆمۆند: بیر و ڕای ئێوە لە بابەتی هێژموونی ئاڵمان لە ئوروپادا چیە؟

هابڕماس: ڕابەری ئاڵمان لە نێوان هێزەکانی ئوروپادا بەهۆی زۆری هاووڵاتی و ئابوورییەک کە هەیەتی نە لەبەر چاو گیراوەو نە وەک هێزی مەبەست وەریانگرتووە. ئەگەر حکوومەتی ئاڵمان وەک هێزێکی بەرپرس و مەسوول هەڵسووکەتی کردبایە بە دڵنیاییەوە نەیدەتوانی لەو قەیرانە سیاسیانەی کە لەم دواییانەدا ڕوویداوە کەڵکی لێوەربگرێ. کەواتە لەم کاتەدا دەبێ بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە ڕوو بکەینەوە ئاڵمان.

لۆمۆند: چۆناوچۆن و چ وێنەیەک لە باوەڕی قورسی ئێوە بە فێدڕالیسمی باننەتەوەیی دەکرێ     بێتە دی؟

ئەو گفتوگۆیەی کە من تەیدا بەشدارم، دوان لەسەر یەکیەتی ئوروپا بۆ دێمۆکڕاسییەکی باننەتەوەیی، لەو وتووێژانەیە کە پەرۆشییەکی زۆری بۆ پسفۆڕانی یاسای نەتەوەیی بنەڕەتی ساز کردووە. یەکیەتی ئوروپا نابێ ئەو جۆرەی فێدێڕالیستەکان پێ دەچن، خۆی وەک دەوڵەتێکی فێدێڕاڵ وەکو  ئامریکا، سووییس یان ئاڵمان لێبکا. هاووڵاتیەکانی ئوروپا دەبێ لەوبارەیەوە کە ئوروپا نابێتە دەوڵەتێکی زەبەلاح و بەهەیبەت ئەرخەیان بن، نەوەک ئێستا کە پێدەچێ مەترسییەکبێ دژ بە ئازادی و یەکسانی.

لۆمۆند: دەقگەلێکی دژبە جو-وانە لە نووسراوەکانی ماڕتین هایدیگێر فەیلەسووفی ئاڵمانی دۆزرایەوەو دژکردەوەیەکی زۆری لە فەڕينسا ساز کرد! بیروڕای ئێوە چیە؟

هابڕماس: ئەوەی من لەو نووسراوەنەدا کە بە ناوی” پەڕاویلکە ڕەشەکان” ناسراون خوێندوومەتەوە، بە گشتی کارەساتە. چوونی بەرهەمەکانی هایدیگێر بۆ نێو فەڕەنسا پێش ساڵی 1945، واتە هەر لەو وەرگێڕانەی”نامەیەک لەمەڕ مرۆیی بوون” لە لایەن “ژان بووفرە”وە بە داخەوە بە شێوەیەکی پێچەوانەو فریودەرانە بووە. ئەو هەنگاونانە لەلایەن هایدیگێرەوە ژیرانەو زانستانە بووە بەڵام لە لایەن خوێنەرە فەڕەنسییەکان بگرە زۆر ساویلکانە بووە. بەڵام، ئەوە بەشێکە لە کێشەی ئوروپای ئێمە، واتە  نەزانینی ئێمە لە زمانەکانی یەکتری و هەروەتر نەتەوەکانی دیکە لە زمانی ئێمەیە. لە ساڵی 1935، یانی لە کاتی چاپ بوونی وانەکانی هایدیگێر  بەناوی” ڕەخنە کردنە نێو مێتافیزیک ” هیچ خوێنەرێکی ئاڵمانی نەیدەتوانی زمانە فاشیستەکەی و چەمکەکانی ڕەچاو نەکا. هایدیگێر نازی بوو. بەڵام، بۆ ئێمەو ئەو گەنجانەی وا لە ژێر کاریگەری ئەودا بووین ئەوە زۆر ترسێنەر بوو کە هایدیگێر قەت ڕازی نەبوو لە ڕابردووی نازی خۆی دوورکەوێتەوە. تەنانەت ئەو کات کە قوتابییەکی کۆنی خۆی (هێربێرت مارکووزە) چەن ساڵ پێش شەڕەکە داوای لێکرد لەو هزرە دوورەپەرێزی بکا.

سەرچاوە: پایگاە اطلاع رسانی علیرضا قاسمی (دوات)

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت