ئەگەری سەپاندنی سزای نوێ بەسەر زیندانییەکی کورددا

0
810
ڕۆژی کورد:  زیندانیەكی سیاسی كورد بە ناوی “حسێن ڕەستگاری مەجد” كە سزای ١٥ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپاوە و لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ لە حاڵی تێپەڕاندنی ماوەی حوكمەكەی دایە لە لایەن بەرپرسی ئەندەرزگای ڕەوان دەرمانیی بەندی  ٢ی زیندانی ناوەندی ئورمیەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ كراوە و ئەگەری ئەوە هەیە کە سزای تازەی بە سەردا بسەپێندرێ.
 
بە پێێ هەواڵی ماف نیوز، ڕێكەوتی ٣ پووشپەڕی ئەمساڵ، حسێن ڕەستگاری مەجد، بۆ لقی ٦ی دادگای ئینقلابی شاری ئورمیە ڕاگسواستراوە و دۆسیەی تازەی بۆ كراوەتەوە.
 
حسێن ڕەستگاری مەجد، رێكەوتی ٥ خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٣ ی هەتاوی بە تۆمەتی “بەشداری لە كۆبوونەوەكانی پشتیوانی لە كۆبانی”، “هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی” و “ئەندام بوون لە یەكێك لە حیزبە كوردیەكان”، لە باژێڕی ئورمیە دەستبەسەر و خەرمانانی ساڵ ١٣٩٤ی هەتاوی لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو باژێڕەوە حوكمی ١٥ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.