لە نێوان خەڵکی مەدەنی و مەئموورانی شارەوانی وئەمنیەتیی چابەهار گرژی ئاتە ئاراوە

0
628

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، گرژی و پێکدادان لە نێوان کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکی باژێڕی چابەهار و مەئموورانی شارەوانی و ئەمنیەتیی ئەو شارە هاتە ئاراوە.

ئەو گرژییە لە دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک بە کۆکردنەوەی دەست فرۆشەکان لە بازاڕی ناوەندیی ئیمام هاتە ئاراوە.

  شایەتحاڵان لەمبارەوە گوتوویانە: “مەئموورانی شارەوانی هاتبوون تا دەستفرۆشەکان لە شەقامی ئیمام لە بەرانبەر پاساژی ئیسلامی کۆبکەنەوە بەڵام خەڵک لێیان کۆبوونەوە و پێشیان پێگرتن و لە ئەنجامدا گرژی و پێکدادان هاتە ئاراوە”.

پارێزگای بەلووچستان یەکێک لە پارێزگا هەژارەکانی ئێرانە و خەڵکەکەی لە بێکاری و هەژارییەکی زۆر دان.

نوێنەری پێشووی شاری خاش لەمبارەوە گوتبووی: “70%ی خەڵکی بەلووچستان لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین”.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت