ژمارە یەکی گۆڤاری ژین چاپ و بڵاو کرایەوە

0
1836

رۆژی کورد؛

ژمارە یەکی گۆڤاری ژین کە تایبەتە بە گوندەکانی شاری بۆکان، چاپ و بڵاوکرایەوە.
گۆڤاری ژین، مانگنامەیەکی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و هونەرییە کە خاوەن ئیمتیازەکەی دامەزراوەی هەرەوەزیی گشتیی بەڕێوەبەرانی شارەدێیەکان (شرکت تعاونی چند منظورە دهیاران) بەشی ناوەندیی بۆکانە و دوکتور حسێن مکائیلی وەک مودیر مەسئول و جەلال نەجاری وەک سەرنووسەر و سولەیمان مەنسووری وەک بەرپرسی بەشی نێوخۆیی و وێنەگر و کاوە عیزەتخا و ئەمین گەردیگلانی و ڕوبار بوداغی وەک دەستەی نووسەران کاری تێدا دەکەن.
گۆڤاری ژین بە دوو زمانی کوردی و فارسی بابەتەکانی خۆی بڵاو دەکاتەوە و ئاوڕ لە ژیان و گوزەرانی خەڵکی گوندەکانی بۆکان دەداتەوە و کلتوور و ڕەسەنایەتی و فولکلۆری ئەو ناوچەیە تیشکی دەخرێتەسەر.
بەشێک لەو بابەتانەی کە لە ژمارە یەکی گۆڤاری ژین بڵاو کراونەتەوە بریتین لە؛
دەنگی لادێ
گفتگو با رشید ایلخانیزادە
ئاوایی گڵۆڵانی گەورە
دیمانەیەک دەگەڵ ڕەسووڵ نادری
مێژووی ژیانی ئەدەب
ژ یانی ژیان (ژیاننامەی مامۆستا ئاسۆ)
چێرۆک
شێعر
ڕێنوێنی ئەدەبی
چیرۆکی فولکلۆر: خەلیفە
خەج و سیامەند
چیرۆکی منداڵان
شێعری منداڵان
تەنز و کاریکاتۆر
وێنە
فەرهەنگۆک

رۆژی کورد هیوای سەرکەوتن بۆ دەستەی بەڕێوەبەریی و ستافی گۆڤاری ژین دەخوازێ و دەستخۆشی و ماندوونەبوونیان پێ دەڵێت.
13220021_1776859939192894_1106774887_n13228013_1776859932526228_1462279106_n 13267851_1222271584450410_3256397453150946390_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.