گۆڤاری زاگرۆس لە زانکۆی رازی کرماشان داخرا

0
817

ڕۆژی کورد: گۆڤاری زاگرۆس لەلایەن ئه‌ندامه‌کانی سەر بە ئیتلاعاتەوە چەند رۆژ پێش ئێستا مافی بڵاوبوونەوەی لێ ئەستێندرا و هەروەک لە هەواڵەکانی ڕۆژی کوردیشدا هاتبوو، پێش بە بلاوبوونەوەی ئەو گۆڤارە لە زانکۆی ڕازی کر،اشان گیرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، گۆڤاری زاگرۆس تەنیا گوڤاری کوردی له زانکوی ڕازی کرماشان چه ند روژ پیش ئێستا به هەڕەشە لە لایەن ئه‌ندامه‌کانی سەر بە ئیتلاعاته‌وه داخرا.

ئەم گۆڤارە کوردییە زیاتر له سه‌ر فێر کردنی زمانی کوردی بۆ خه ڵکی کرماشان چالاکی کردووە، بەڵام هۆکاری سزادانەی، لە سەر جیاوازی ئەم ژومارەیەی بووە کە باسی لە سیاسەتەکانی حکوومەتی ئێران بۆ لە نێو بردنی زمانی کوردی لە کرماشان و شارەکوردنشینەکانی دیکەی ئێران و گەورەیی کوردستان و نەخشەی کوردستانی گەورە کردووە.

گۆڤاری زاگرۆس هەروەها باسی لە پێشێل کردنی مافی ژنان لە ئێران و بەرزبوونی پێگەی ژن لە کوردستان و کولتووری کوردەواری کردووە. حکوومەتی ئێران لە سەرەتای دەسەڵاتدارییەوە تاکوو ئێستا، ناوچەکانی کوردستانی لە ژێر گوشار خستووە و ئیزنی ئازادی ڕادەربڕینی بە چالاکانی مەدەنی و چاپەمەنییەکان نەداوە و تەواوی کردەوەکانی داهێنەران و تەنانەت خەڵکی ئاسایشی لە ژێر چاوەدێری ڕێکخراوەکانیی حکوومەتی وەک حیراسه‌ت دا (ڕێکخراوەیەکە لە ژیر چاوەدێری ڕێبه‌ردا که بەشێک له سوپای ئیران بە ئەژمار دێت) ئابڵۆقە کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.