ڕۆژی كورد: ماوه‌یه‌ك كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی به بیانووی جۆراوجۆر له به‌شێك له شاره‌كانی كوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئێران به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك ده‌ستیان داوه‌ته گۆڕینی ناوی گه‌ڕه‌ك و ئاواییه‌كانی كوردستان و هه‌روه‌ها هه‌رشه له‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌ن كه ناوی كوردی بۆ دووكانه‌كانیان داده‌نێن.
بۆ وێنه له شاری ورمێ ناوی زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانیان بۆ زمان و ناوی توركی گۆڕیوه و ئه‌وه‌ش وایكردووه كه چالاكانی كورد له شاره‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات خه‌ڵكی كوردستان بۆ ناو لێنانی كوردی و نووسین به ڕێنووسی كوردی له سه‌ر ده‌ركی دووكانه‌كانیان هان بده‌ن .
به كوردی نووسینی سه‌رده‌ركی دووكان و بازاڕه‌كان له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به مه‌به‌ستی به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ڕژیمی ئێران ، له گه‌ڵ پێشوازیی خه‌ڵك به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه و له‌و پێوه‌ندییه دا هه‌ڵمه‌تێكی گشتگیر له كوردستان ده‌ستی پێكردووه.
پێشتر له پێوه‌ندی به سیاسه‌ته‌كانی ڕژیمی ئێران له مه‌ڕ گۆڕینی ناوه كوردیه‌كان ڕاپۆرتێكی بڵاو كردبۆوه ، بۆ بینینی ئه‌و ڕاپۆرته لێره كرته بكه‌ن