گڵکۆی شێخ ئەحمەدی کۆر، شاعیری گەورەی کورد، وەک ئاسەواری نەتەوەیی لە ئێران، تۆمار کرا

0
1723

گڵکۆی شێخ ئەحمەدی کۆر، شاعیری گەورەی کورد، وەک ئاسەواری نەتەوەیی لە ئێران، تۆمار کرا.

ڕۆژی کورد: گڵکۆ و مەزارگەی شێخ ئەحمەدی کۆر، زیاتر لە ١٥٠ ساڵ تەمەنی هەیە و جێگای ڕێزی خەڵکی ناوچەکەیە.

ئەو گڵکۆیە لە گوندی عەمبار ـی سەر بە باژێڕی بۆکان هەڵکەوتووە و کاری نوێژەن کردنەوەی ئەو ئاسەوارە مێژووییەی کوردستان تەواوە بووە هەرچەند بەپێی لێدوانی چەند کەسێکی گوندەکە، گڵکۆکە بە پێی پێویست کاری نوێژەنکردنەوەی بۆ نەکراوە بەڵام لە خەمی لەناوچوون ڕەخساوە.

ئەحمەدی کۆر، شاعیر و خواناسێکی گەورە بووە. لە دێی شێوەسماکی شاری شنۆ لە دایک بووە و دوایە بۆ دێی عەمبار لە ناوچەی بۆکان دەچێ و لەوێ ژیان بەسەر دەبا و هەر لەوێش کۆچی دوایی دەکا. و لەوێش دەنێژرێ و دواتر گومبەزێکی ساکاریان لە گڵ لەسەر ساز کردووە.

شیعرەکانی ئەحمەدی کۆر زیاتر ئایینی و عیرفانین و زۆربەیان لە تاریف و پەسنی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)ن تا ئێستا دیوانی شیعرەکانی لە لایەن چەن کەسێک کۆ کراوەتەوە و چاپ کراون.

مەلا مستەفای زاواکێو لەسەر شێخ ئەحمەدی کۆر وەها دواوە: ” بە گوێرەی ئەو زانیارییانە گۆیا ئەحمەدی کۆر هەتا تەمەنی ۱۴ ساڵان چاوی ساغ بووە. لەو تەمەنەدا تووشی نەخۆشی هاوڵە(خروێرکە) بووە و بەو نەخۆشییە کوێر بووە. ئەو لە تەمەنی ۱۵ ساڵاندا لەگەڵ کچێکی خەڵکی ناوچەی شنۆ ژیانی هاوسەرایەتی پێکدێنێ و دوای مردنی بابی سەرپەرشتی بنەماڵە وەئەستۆ دەگرێ. شێخ ئەحمەد دوو کوڕ و کچێکی بووە. کوڕەکانی یەکیان ناوی محەممەد و ئەوی دیکە قادر بووە و کچەکەشی ناوی لەیلا بووە. پاشان لە شنۆڕا بار دەکا بۆ گوندی عەمبار کە لە نزیک بۆکانە و سەر بە ناوچەی چۆمی مەجیدخانە و لەوێ نیشتەجێ دەبێ.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت