کچە ژینگەپارێزێکی مەریوانی چەندین پەرتووکی پێشکەش بە پەرتووکخانەی گوندی دەرەتفێ کرد

0
2397

 گڕوگاڵی منداڵان: بەپێی هەواڵی کۆتری هەواڵهێنەرمان بۆ گڕوگاڵی منداڵان، ئەندامێکی کومیتەی منداڵانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە هەڵوێستێکی جواندا ٤٥ پەرتووکی پشکەش بە پەرتووکخانەی ئاوایی دەرەتفێ کرد.

خاتوو “دوڕسا یەزدانی”، کچە کوردی تەمەن هەشت ساڵان و خەڵکی شاری مەریوان کە ئەندامی ژینگە پارێزی کومیتەی منداڵانی ئەنجومەنی سەوزی چیایە لە هەوڵوێستێکی جواندا ٤٥ کتێبی بە زمانەکانی کوردی و فارسی وەک نەورۆزانەی خۆی پێشکەش بە کتێبخانەی گۆندی دەرەتفێ ـی سەر بە شاری مەریوان کرد.

دوڕسا خاتوونی ژینگەپارێز، وێڕای بەشداری لە کار و چالاکییەکانی کومیتەی منداڵانی چیا، ماوەی ٢ ساڵە لە کومیتەی فێرکاریش وێنەگری کردووە و چەندین شیعری تایبەت بە ژینگە و ژینگەپارێزی هۆنیوەتەوە.

ئەو کچە نازدارە کوردە، هۆگرییەکی زۆری بە خۆێندن و نووسین هەیە و داوای لە لایەنگرانی پەرتووک خۆێندنەوە کردووە، بۆ هەرچی زیاتر کردنی پەرتووکەکانی ئەو پەرتووکخانەیە یارمەتیی بەڕێوەبەرانی بدەن.

ئێمەش دەست خۆشی لەو خاتوونە ئازیزە کوردە دەکەین و هیوای تەمەندرێژی و سەربەرزیی زیاتری بۆ دەخوازین.

جلە کوردییەکانیشی زۆر زۆر جوان و شیرینن.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here