فەرھاد ئەحمەد بەرزنجی
کۆمپیوتەرەکەی ھاوڕێم
بـۆ ژیانـم پـێـویـسـتـە
گـەنجینەی زانـیارییە
لە لای من خۆشەویستە
********
سـەرم تـەواو سـوڕماوە
چۆن ژیرانە کاردەکات؟!
بـە وشـەو وێنەو یاری
ئەرکی خۆی ئەنجام دەدات
********
کاری زۆر وردو جوانە
لـێزان و شــارەزایـە
چیم بوێ؟ لێیدەپرسم
چونکە وەڵامی لایە
********
ئامانجی تەواو ڕوونە
ئەویش خزمەتکردنە
ھەربۆیە خۆشمـدەوێ
ھـاوڕێـیـەکی مـەزنـە.
١٨/٣/٢٠١٦ھەینی