تابلۆی پەپوولە و گوڵ

0
3043
عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
پۆلێک پەپوولەی رەنگین
ســــەرنجیان راکێشاوم
ماچی گوڵەکـــان دەکەن
زۆر جوانن لەبەر چــاوم
***
حــەز ناکەم جێیان بێڵم
وەکــــو تابلــۆ رازاوەن
ھێندە دڵگــــیرن لەلام
دەڵێی بوکی ئــەو ناوەن
***
منی بچکۆلــــە و منداڵ 
وا بەرە و پیریــان دەڕۆم
چونکە ناســک و جــوانن
دەیانکەم بە ھاوڕێی خـۆم
                  ***                ١٠/٥/٢٠١١    

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here