ئەوارێت و ئەوارێت /
دارەکان دا دەشارێت
سپی بە وێنەی لۆکە /
شیرین و جوان و سۆکە
تەنیا دەنگێ لێرا هەس/
هۊرە هۊر بەفەر و بەس
کۆچیان کردووە لێرا /
باڵندەکان بە خێرا
بەڵام لە ژێر پاسارە /
مەلۊچکێک دیارە
کزی کردووە لەو سۊچە /
خەریک لەرزین و نۊچە
زمسان بۆ ئەو بێ تینه/
ژەحر مارە ئەو ژینە
سەخڵەتە بەفر و باران /
سەردیانە مەلۊچکەکان
سەرما پەڕیان بڕژنێ/
خەڵک دڵیان بۆ بوسوزنێ
بەشکەم لە بەر ڕەزای خوا/
کەسێ گەنمیان پێ با
خوا بیوڕێ ئەو باڵە /
وا هێشتیانی لەم حاڵە
قەینا خراوە چە بکەم /
با داخ ئەم دڵمە دەر کەم
با بیژم وە گێجەکان /
مەلۊچکە عەقڵ بۊچکەکان
یا خوا دەر چێ گیانتان /
جێ مان لە باڵندەکان
بەشکەم زمسان تا نەورۆز/
بیژن ئەم ڕستە بە سۆز:
“قەینا ئیمساڵیش وە تۊن /
لە بیر ساڵێ ترا بین“
واحێد کەریمی
ریکخراوەی ڕچەی لەیلاخ”دێولان“