گڕوگاڵی منداڵان: هاوڕێیان مزگێنی! پەرتووکێکی شیعری کوردی بە دوو شێوەزاری هەورامی و سۆرانی چاپ و بڵاو بۆوە.
ئەو پەرتووکە، بەرهەمی شاعیری ئەدەبی منداڵان، دوکتور بەهادین، ڕەحمانی ـیە.
نێوی ئەو پەرتووکە خنجیلانەیە، “وەرکەمەر”ـە.
خاتوو شادی نیعمەتیان ـیش، نیگار و وێنەی جوان و ڕازاوەی بۆ کێشاوەتەوە.
بە خوێندنەوە و لەبەرکردنی شیعرەکانی ئەو پەرتووکە خنجیلانەیە، هەم کوردی خوێندنەوەکەمان باشتر دەبێت و هەمیش دەتوانین لە کاتی یاری و لە قوتابخانەش، بیانخوێنینەوە.
دەستی دوکتور بەهادین و خاتوو نیگار خۆش بێ و سپاسیان دەکەین.
چەند خۆشە بە زمانی کوردی بخوێنین و بژین و یاری بکەین.