هه‌بوو نه‌بوو که‌س له خوا گه‌وره‌تر نه‌بوو. گورگێک هه‌بوو له لێواری ڕووبارێکدا ده‌ژیا. ڕۆژێکیان شه‌پۆڵه‌کانی ئاو ماسییه‌کیان هه‌ڵدایه لێواری ئاوه‌که، گورگه‌که ماسییه‌که‌ی قۆسته‌وه و به‌په‌له خواردی. به‌ڵام ئێسکێک له گه‌رووریدا ئاسی بوو. چه‌ندی کرد ئێسکه‌که ده‌رنه‌هات. چوو گه‌ڕا تا حاجی له‌ق له‌قی ده‌نووکی درێژی دۆزییه‌وه و داوای لێ کرد ئێسکه‌که‌ی بۆ ده‌ربێنێ.
گورگ به حاجی له‌ق له‌قی وت:
ـ ئه‌گه‌ر ئه‌م ئێسکه‌م بۆ ده‌ربێنی خه‌ڵاتێکی گه‌وره‌ت پێشکێش ده‌که‌م.
حاجی له‌ق له‌ق ڕازی بوو، ده‌نووکی برده ناو ده‌می گورگ و ئێسکه‌که‌ی ده‌رهێنا. گورگه‌که سوپاسی کرد و ڕۆشت.
حاجی له‌ق له‌قه‌که گوتی:
ـ کوا خه‌ڵاته‌که؟
گورگه‌که وه‌ڵامی دایه‌وه:
ـ چی! هێنده به‌س نییه که سه‌رت هێنایه ناو ده‌می من و پاشان به ئه‌سپایی ده‌رت هێنا! ئه‌وه گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی ژیانه ئه‌گه‌ر بزانی، چونکه نه‌مخواردی.