ڕۆژێکیان ژنێک مریشکێکی له باژێڕ کڕی، زۆر لای سه‌یر بوو که زانیی مریشکه‌که هێلکه زێڕین ده‌کا.
له دڵی خۆیدا گوتی:
ـ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و مریشکه له ڕۆژێكدا هێلکه‌یه‌ک زیاتر بکات، ئه‌وا به ماوه‌یه‌کی که‌م بۆ خۆم ده‌وڵه‌مه‌ندم ده‌بم.
ئه‌مه هانی ئافره‌ته‌که‌ی دا هه‌موو ڕۆژ خۆراکی زیاتر بدا به‌مریشکه‌که بۆ ئه‌وه‌ی هێلکه‌یه‌کی تریشی بۆ بکات.
ئیتر ژنه‌که‌ی به‌رده‌وام بوو له خۆراک پیدانی مریشکه‌که به‌شه‌و و به‌ڕۆژ.
مریشکه‌که‌ش بێ وه‌ستان هه‌ر ده‌یخوارد و ده‌یخوارد، تا وای لێ هات نه‌یتوانی ئه‌و خواردنه هه‌رس بکات که خواردبووی، ئیتر له ناکاو مرداربووه‌وه.
ئه‌وه‌بوو ژنه‌که ئه‌و تاکه هێلکه‌یه‌شی له ده‌ست چوو که جاران ده‌هاته ده‌ستی.
گوتوویانه: ئه‌گه‌ر مرۆڤ چاوی تێر نه‌بێ زیان ده‌کا نه‌ک قازانج.
وه‌ڕگێڕانی : ئه‌میری حاجی داود