ئــازیـزه‌كـه‌ی مـن ئـه‌رێ هـۆ دایـه
لـه‌گوێـم هه‌ر ماوه سـۆزی لای لایـه
له بـیـرم ناچێ بـاوه‌شـی گه‌رمت
گــۆرانی ڕۆڵـه و ئــاوازی ده‌مــت
به‌هه‌ڵبه‌ستی جوان تۆ ده‌تخه‌واندم
كاتێ ده‌گریـــام زوو ڕات ده‌ژاندم
له تاریكی شه‌و چه‌شنی چرا بووی
به گیان و بـه دڵ بۆ من په‌نا بووی
له بیـرت ناكـه‌م دایـكـی شـیریـنم
سـاتـێ نـه‌تبـیـنـم لێــم تـاڵـه ژیـنم
هـه‌تـا بــمـێنـم مـن لــه‌م دونیـایه
خـۆشــه‌ویستی تـۆم هه‌ر له دڵدایه
شیعری : ڕۆستەم خامۆش