زێـڕ و زەوی.. ن: رەزا شوان

0
396

مـامپیـرۆت پیاوێکی بەتەمەن بوو، لەدێیەکی کوردستاندا دەژیا. دوو کوڕی هەبوو.
کوڕە بچووکەکەی ناوی هەڵۆ بوو،گەورەکەشی دیاکۆ. رۆژێک هەر دووکیانی بانگکرد.

مـامپیـرۆتکوڕە شیرینەکـانم، ئەوەیهەمە، کیـلۆیەک زێـڕ و پارچـە زەوییەکی گەورەیە، وەک دەزانن، لە ناوەڕاستی زەوییەکەشماندا بیڕێکی ئـاوی لێیە.. بۆ ئێـوە بە جێیان دەهـێـلم.. خۆتـان رێکبکەون و برایانە بەشیان بکەن.

هەڵـۆمن زەویـم ناوێت، زێـڕەکەم دەوێت.

دیاکـۆکەوتا زەوییەکەش بۆ منە

لە دوای ساڵێک مـامپیـرۆت کۆچی دوایی کرد. هەڵۆ کیلۆ زێـڕەکەی هەڵگرت، دیاکۆش زەوییەکە.

هەڵـۆ:ئەم کیلۆ زێـڕە بەسمە، تەواو نابێت، پێویستیم بە کارکـردن و بە خۆماندووکردن نییە.. چیم لە ژیـانی دێداوە.. دەچـم لە شاردا دەژیـم.

هەڵۆ کیلۆ زێـڕەکەی کردە کیسەیەکی پەڕۆوە و لە باخەڵیـدا قایمیکرد، ئینجا باوەشی لە دیاکۆی کـاکیداو ئەملاو ئەولای ماچ کرد، ماڵئـاوایی لێکرد و بەرەو شار کەوتەڕێ.

دیاکـۆ: هەر لە ئەمڕۆوە دەست بە کارکـردن دەکەم.. لایەکی زەوییەکەم دەکەم بە گەنـم، لایەکەی تریشی دەکەم بە بـاخورەزو بێسـتان.

دیاکۆ دەستیکرد بە کێـڵانو تـۆوکردنو ئـاودانی زەوییەکەی.. رۆژانە لە بەیانییەوە تا ئێوارە ئیشی تێیدا دەکـرد.. خزمـەتو بـژاری بـاخو بێستانەکەی دەکـرد.. زەوییەکەی ساڵ لە دوای ساڵ بەرهـەمی باشترو زیاتری دەدا.. پـارەیەکی زۆری لێ دەستکەوت.. بەشێکی زۆری لاوانی دێیەکەشیان بەرۆژانە کاریان لە باخو بێستانەکەی دادەکـرد.. نەمامێکی بـەرداری هەمە چەشنەی زۆریشی کـڕیو بە دەوری زەوییەکەیدا چانـدنی، گەورە بوونو بوون بە دارو بەریان گـرت.. هێندەی تر دەوڵەمەنـدو پـارەدار بوو.. بەرچـاو تێرو دەستو دڵباشیش بوو، یارمەتی هـەژارانی دێیەکەیانی دەدا.

بەڵام هەڵۆ لە شاردا کاری ناکرد، هەر لە زێڕەکەی خەرجدەکرد.. زێرەکەشی تا دەهات کەمـتردەبۆوە.. تا رۆژێـک دەستی کرد بە گیرفـانیدا،زێـری تێدا نەمابوو.. کاریشی دەست نەکەوت.. بە ناچـاری گەڕایەوە بۆدێیەکەیـان.. رووی لە ماڵی کاکی کرد.. دیاکۆ زۆر بە گەرمی پێشوازی لێکرد.. زانیشی کە مایەپـووچ بووە.

دیاکـۆ: بـراگیان خەم مەخۆ.. نایەڵـم بێ پـارەو بێخـەرجی بیت.

هەڵـۆ: جا تۆ زەویت هـەیە.. خـۆڵ ناگات بە زێـڕ.. خـۆڵ لەکوێ و زێـر لە کوێ.

دیاكـۆوانییە، تـۆ هەڵـەی، ئەو کیلۆ زێـڕەی کە تـۆ هەڵتگرتەوە، باوکمان بە کـارو بە ماندوبوونی لەم زەوییەدا دەستی کەوتبوو.. زێـڕو هەموو کانەکـانیتریش هەر لەزەویدا هـەنو دەردەهێـنرێن.. منیش بە کارکـردنم لەم زەوییەدا دەوڵەمەند بوومە.

هەڵـۆ: جا زەوی تـۆ بە مـن چـی؟

دیاکـۆ: واز لەم قسانە بهـێنە.. تۆ بـرای خۆشەویستمی.. هەر لە بەیانییەوە پێکەوەلەزەوییەکەمانداکـاردەکەینو.. چیـماندەستبکەوێتبـرایانەبەشیدەکەین.

هەڵۆ باوەشی لە دیاکۆ دا ،ئەمـلاو ئەولای یەکتریان ماچکرد.. زۆریش سوپاسی کرد.

هەڵـۆ: کـاکەگـیان تـۆ راست دەکەیت.. زەوی لە زێـر باشـترە.

Comments

comments

‎وه‌ڵام بده‌وه‌