خەونەکەی (باران) نوسینی:عەلی حەمەڕەشید 

0
2403

(باران) لەگەڵ ئەوەی کە زۆر حەزی لە قوتابخانە بوو،بەڵام ھەندێک جار بێزاری خۆی دەردەبڕی ،چونکە پەڕاو و پەڕتوکەکانی زۆر قورس بوون.

کە دەگەڕایەوە جانتاکەی دەکردە شانی پشتی دەیدایە ئازار.ڕۆژێک دوای گەڕانەوەی لە قوتابخانە پشوویەکی کەم ، ئایپادەکەی ھێنا و لە دڵی خۆیدا وتی خۆزگە لە جیاتی پەڕاو و پەڕتوک تەنھا ئەم ئاپیادەم دەبرد بۆ قوتابخانە. بەدەم بیرکردنەوە لەو بابەتە ، چونکە ماندوو بوو خەوێکی ئارام ئامێزی بۆ کردەوە .

(باران ) خەونێکی خۆشی بینی ، کە بە ئاگا ھاتەوە چووە لای ھاوڕێکانی وخەونەکەی بۆ گێڕانەوە; لە خەونمدا مامۆستا بووم ، لەگەڵ مامۆستاکانی تردا ھەموو پەڕتوکەکانی پۆلی یەکمان سکان کرد و بە قوتابییەکانمان وت کێ ئایپادی ھەیە، بەیانی لەگەڵ خۆی بیھێنێت! چەند خۆشبوو ھەموو ھەیانبوو . بۆ بەیانی ھەمووان ئاپادەکانیان ھێنابوو ناوی خۆشیان لەسەر نوسی بوو . لێمان وەرگرتن و بابەتە سکانکراوەکانمان لەسەر ئایپادی ھەریەکەیان دابەزاند. بۆ ڕۆژی دواتر لەسەر ئاپیادەکە وانەیان دەخوێند و ھەر لەسەر ئایپادەکەش ئەرکەکانیان دەنوسیەوە,لە وانەی پێنجەمدا پێمان وتن بۆ بەیانی پێویست ناکات جانتا قورسەکانتان بھێنن.چونکە ئێستا ھەموو بابەتەکان لەسەر ئایپادەکانتان ھەن.

باران بە پێکەنینەوە وتی: بەداخەوە کە بە ئاگا ھاتمەوە تەماشادەکەم مامۆستا نیم وھەر وەک جاران قوتابیم!جانتا و ئایپادەکەشم ھەروەک خۆیان ماونەتەوە،ئیتر ھەمووان دایانە قاقای پێکەنین و وتیان:خۆزگە خەونەکەی باران دەھاتە دی بۆ ھەمووان.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here