کـتـێـبخـانـەکـەم ، کتێـبـخـانـەکــەم
لــە لام شیـریـنی کـتـێـبـخـانـەکــەم
مـاڵـە جوانــەکـەی کتێب و گـۆڤــار
چـرای ڕوونــاکـی مـنی خوێنـدەوار
کتێبخــانــەکــەم ئـارامـیی گیــانــم
بـە دڵ هـاوڕێــتـم هیــوای ژیــانــم
بـــۆ زانیـاری زۆر ، بــۆ ڕۆشنبیریـی
بێگومان هەر تۆی ڕۆشنایی ژیریـی
کتێبخـانــەکـەم لام خـۆشــەویستی
ســەرچــاوەی زۆری وێـژەو زانستی
بـەڵـێ، هـەمـیـشــە، مــن وا لە لاتم
چونکە سودبەخشی، بۆیـە ئاشناتم
«ڕۆستەم خامۆش / هەولێر»