چۆن بزانین ڕەشەبا
لە کوردستان هەڵدەکا؟
هەرکاتێ درەختەکان
لە شەقام و ماڵەکان
بە خێرایی دەجوڵان
گەڵا و لقیان دەهەژان
ئاسمان ڕەنگی بگۆڕێ
هەندێک خۆڵاوی ببێ
نیشانەی ڕەشەبایە
وژە وژی لە گەڵ دایە
بۆیە دەبێ وریا بین
هەتا بە بێ زیان بین
***********
ن: ریزان فەتاح