نوسینی: وجدان عبدالعباس
وه‌رگێڕان له عه‌ره‌بییه‌وه: فه‌رهاد ئه‌حمه‌د به‌رزنجی
نم نم باران ده‌باری، مێرووله‌یه‌ك نایلۆنێكی پڕ له شه‌كر و گه‌نمی دابوو به كۆڵیدا، له‌په‌نا دارێكدا وه‌ستاو چاوه‌ڕوانی كرد باران خۆش بكاته‌وه. له‌و كاته‌دا كرمه لوول پێچه‌كه به سواری ماتۆرسكیله ئاگراوییه‌كه‌یه‌وه به وێدا تێپه‌ڕی، وه‌ستاو لێی پرسی بۆكوێ ده‌چیت؟؟؟
مێرووله‌كه ڕووی تێكردو وتی”ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆماڵه‌وه، ڕێگه‌شم دووره” كرمه لوول پێچه‌كه پێكه‌نی و وتی: به‌م باره قورسه‌و ڕۆیشتنه خاوه‌ته‌وه بۆ سبه‌ینێ یان دوو سبه‌ی ده‌گه‌یته‌وه ماڵه‌وه، پاشان مێرووله‌كه‌ی سوار كرد‌و له گه‌ڵ نایلۆنه پڕ له شه‌كر و گه‌نمه‌كه‌ی، زۆر به خێرایی گه‌یاندییه‌وه ماڵه‌كه‌ی، مێرووله‌كه‌ش زۆر سوپاسی كرد. ئینجا كرمه‌كه هه‌ستی به دڵگرانی كرد، چونكه له سه‌ره‌تادا گاڵته‌ی به مێرووله‌كه كردبووبه‌وه‌ی كه باری قورسه‌وخاوو خلیچكه، له دڵی خۆیدا وتی: ده‌بوایه گاڵته‌م پێ نه‌كردایه به‌ڵكو ئارام و له سه‌رخۆ بوومایه، چونكه (ئه‌گه‌ر چاكه له گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك بكه‌یت واباشه سه‌ركۆنه‌ی نه‌كه‌یت).
ئه‌م چیرۆكه له ژماره (84)ی گۆڤاری {گوڵه‌كان} بڵاو كراوه‌ته‌وه.