منداڵە ژیکەڵەکان
گوێم لێبگرن ھەمووتان
با تاوێک بتاندوێنم
خۆمتان پێبناسێنم
نازناوی ژینم ھەنگە
ناوم جوان و قەشەنگە
زیندەوەرێکی وردم
بەڵام بەدەست و بردم
دەفڕم لەم چڵ بۆ ئەوچڵ
بۆنیان دەکەم گوڵ بە گوڵ
ماڵم لەمۆمخانەیە
ورد وخنجیلانەیە
ھەم جێگای کارکردنە
ھەم بۆ کاتی خەوتنە
کاری من زۆر سەنگینە
بۆ بەرھەمی ھەنگوینە
پێشکەشتان دەکەم ھەنگوین
سەرچاوەی خۆشی بۆ ژین
بۆ ساتێک خۆشی ئێوە
ھەردەم بزەم لە لێوە
دەبا ئێوەش وەکو من
ئازاو وریاو چالاک بن
ھەر وەکو مۆم ڕووناک بن
دڵسۆزی گەل وخاک بن..
«فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی»