ڕەهەندی ژیرو وریا
ئەمڕۆ زۆر شادمانە
چونکە بۆ یەکەمجارە
دەچێت بۆ قوتابخانە.
بە بەرگی قوتابییەوە
لەگەڵ منداڵی گەڕەک
خەندەی وا لە سەر لێوە
وەکو بچێت بۆ ئاهەنگ.
دەڵێ، مژدە هاوڕێیان
ئەمڕۆ لە قوتابخانە
ئاهەنگیی یەکناسین و
خۆشی وچەپڵەڕێزانە.
بەڕێوەبەر و مامۆستا
قوتابیەکانیش سەرجەم
دێن بۆ پێشوازی
ئێمەی قوتابی پۆلی یەکەم.
چونکە ئێمەی بچکۆلە
کۆشش دەکەین، دەخوێنین
مرۆڤی گەورەی دواڕۆژین
ئایندە دەنەخشێنین.
فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی