مۆبایل

0
873

فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی

تەلەفۆنی گیرفانم

بەسوودە بۆ ژیانم

ئەمڕۆ لە دنیاباوە

بەمۆبایل ناسراوە

دەچمە هەرجێیە پێمە

لەتەنگانە هاوڕێمە

دەنگم دەهێنێ‌ ودەبات

ڕێی دوورم نزیك دەكات

ئای كەبەسوودوكەڵكی

بۆ ئیش وكاری خەڵكی

منیش منداڵی وریام

ڕێزی مرۆڤ والەلام

نابێ‌ كارێكی وابكەم

خەڵكی لەخۆم بێزاركەم

مۆبایل بەكاردێنم

بەڵام كەس ناڕەنجێنم

بەیانی زووكاتی خەو

یابەبێ‌ هۆ نیوەشەو

زەنگ بۆهیچ كەس لێنادەم

حەوانەوەی تێكنادەم

مۆبایل داهێنراوە

بۆهەموومان كراوە

باچاك بەكاریبێنین

كەسی پێ‌ نەرەنجێنین.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here