سەدەف ئەلیاسی تەمەن ٩ ساڵانە خەڵکی شاری مەریوانە و ئێستا لە گەڵ دایک و باوکی لە وڵاتی تورکیە دەژی.
باوکی سەدەف دەڵێ : سەدەف ٩ ساڵانەیە بەڵام سەدەف دەڵێ گەورەتر بووم و ئەوە دەبمە ١٠ ساڵ .
سەدەف دەڵێ : دەمهەوێ زوو گەورە بم و خزمەت بە کوردستانەکەم بکەم .
سەدەف وێنەی ئەسپيکی کێشاوەتەوە کە ئاڵای کوردستانی لە سەرە ، سەدەف گیان دەستەکانت خۆش بێ و هەمیشە سەربەرز و سەرکەوتوو بی
دەست و پەنجەکانت خۆش بن ، وێنەکەت زۆر جوانە .
داوا لە هەموو منداڵانی کورد دەکەین وێنە و نەقاشی بکێشنەوە و بۆمانی بنێرن تاکوو لە سایتی گڕوگاڵی منداڵانی کورد بڵاوی کەینەوە.