فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
نرخی ئاوم لە لایە
ژیان بێ ئاو کۆتایە
دەم وچاوی پێدەشۆم
کەتینوم بوولێیدەخۆم
هەمووجارێک هەربەئاو
خۆم دەشۆرم لەگەرماو
جلی پیس وتۆزاوی
یان پێڵاوی قوڕاوی
هەربە ئاو پاک دەبنەوە
زۆرتازەو جوان دەبنەوە
بۆیە بەڵێن بێ هەردەم
کە ئاو بە فیڕۆ نەدەم
باش بە کاریدەهێنم
بێهودە نایڕژێنم
پێویستە بۆ ژیانم
بۆیە نرخی دەزانم.