ئاوڕێک له رۆژی جیهانی منداڵان

0
1567

هەر وەک باقی بۆنەکانی وەک رۆژی دایک یان رۆژی باوک، رۆژی جیهانی منداڵانیش هیچ که به شێوەی گشتگیر و جیهانی بەڕێوە ناچێ، بەڵکوو کەوتوەته ناو بازنەی سیاسەتوانی و وڵاتچییەتی و کلتوورگەراییەوە. رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتوەکان رۆژی 8ی ئۆکتۆبێر وەک رۆژی جیهانی منداڵان دیاری کردوە. بەڵام کەمتر وڵاتێک لەم رۆژەدا بۆنه دەگێڕێ.
رۆژی یەکی ژوئێن له لایەن زۆربەی وڵاتانی بلۆکی شەرق و له ژێر کاریگەری یەکییەتی سۆڤییەتی کۆن ئەم رۆژەیان داناوە بۆ رێزگرتن له منداڵان که نزیک به 50 وڵات له خۆ دەگرێ. هەروەها له لایەن زۆربەی وڵاتە عەرەبییەکان و نزیک به 20 وڵاتی دیکەش، رۆژی 20ی نۆمبێر دەس نیشان کراوە. له ئێران 8ی ئۆکتۆبەر و له ئاڵمان 20 ی سیپتامبێر. جاڕنامەی مافی منداڵان له لایەن سەرجەم ئەندامانی نەتەوە یەکگرتوەکان بێجگه له ئامریکا و سۆمالی، ئیمزا کراوە.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here