عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
كـــۆلارهكهم هه‌ڵده‌ده‌م
بۆ ئاســـمانی ئه‌م شاره
من دڵــــــــنیام ده‌بێتــه
به‌رزترین كـــــــــــۆلاره
* * *
زۆر ماندوو بووم له گه‌ڵیا
خۆم دروستم كـــــــردووه
ئاڵای كـــــــوردستانیشم
له‌ناویا نهخشــــــاندووه
* * *
حه‌زده‌كه‌م لهبــــــهرزیدا
بێت وبچێت تاشــــــــهوێ
چونكه مانگ وئهستێرهش
ئاڵاكهمیان خۆشــــــدهوێ