گیلان ڕۆژئاوا: مین هەمدیسان قوربانی لێکەوتەوە

0
786

سەرەڕای ڕاگەیاندنی جەژنی پاقکردنەوە و سڕینەوەی مین لە پارێزگای کرماشان تا ئێستا ١٨٩ کەس بوونە قوربانیی مین.

ڕۆژی کورد: ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە هۆی تەقینەوەی مین لە سۆمار ـی سەر بە گیلانی ڕۆژئاوا، گەنجێکی کورد گیانی لە دەست دا.

ناسنامەی ئەو گەنجە کوردە، تەیموور راگەیێندراوە و دەگوترێ هەر لە جێوە گیانی لە دەست داوە.

شایانی ئاماژەیە، تەقینەوەی ئەو مینە و چەندین ڕووداوی تەقینەوەی هاوشێوی مین لە گیلانی ڕۆژئاوا و پارێزگای کرماشان لە حاڵێکدایە کە پێشتر، مانگی ڕێبەندانی ١٣٩١ی هەتاوی، لە سەرانسەری پارێگزای کرماشان، جەژنی پاقژ کردنەوە و سڕینەوەی مین بەڕێوە چووە.

پێویست بە ئاماژەیە کە هەروەک پێشتر لە هەواڵەکانی ناوەندی هەواڵدەریی ڕۆژی کورددا هاتبوو، هەندێک لە چالاکانی سیاسیی کورد ڕایان وایە کە لە بەرەبەرەی دەست پێکردنەوەی خەباتی نوێی چەکداری لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، ڕژیم دەستی داوەتە چاندنەوەی مینی نوێ لە ناوچە سنوورییەکان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت