گیانی کچە شاخەوانی کورد لە لوتکەی “کۆمونیزم” ڕزگار کرا

0
827

ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد، کچە شاخەوانی کورد، هێرۆ ئەرجومەند، دوای ئەوەی لەبەرزایی 6900 میتری لوتکەی کۆمۆنیزم بەهۆی گۆڕین و توشیی کەش و هەوا، توشی “بەفرکوێری” بوو و نەیتوانی درێژە بە سەرکەوتنەکەی بۆ بەرزایی لووتکەی کۆمونیزم لە تاجیکستان بدات، لەسەر داخوازیی پزشکی یانەی شاخەوانیی سامڕەندی نەغەدە، کۆتایی بە چوونە سەر لەو لوتکەیە هێنا.

دوای ئەوەی کە هێلی کۆپتێرەکانی فریاکەوتن دوای ٢ جار بەهۆی تووشیی کەش و هەوا نەیانتوانی گیانی ئەو کچە شاخەوانە کوردە ڕزگار بکەن، شاخەوانانی یانەی شاخەوانیی سامڕەندی نەغەدە توانیان گیانی ڕزگار بکەن و لە مەترسی دووری بخەنەوە.

هێرۆ ئەرجومەند  لە وڵامی ئەو پرسیارە کە ئایا درێژە بە سەرکەوتن لە لوتکەی کۆمونیزم دەدات یان نا؟ گووتی من هەمێشە وتوومە، سەرکەوتن یەکجار لە لام گرنگە بەڵام نەک بە هەر نرخێک، هەر بۆیەش ئەو سەرکەوتنە ڕادەگرم بۆ ساڵێکی تر.

“کۆمونیزم” وەک یەک لە لوتکە هەرە بەرزەکانی جیهان و سەروی ٧٠٠٠ میتر ئەژمار دەکرێ.

هێرۆ ئەرجومەند هەتا نها توانیویەتی سەرکەوتووانە چەند چیای سەرووی حەوت هەزار میتر بەرزیی جیهان و یەک لەوان لووتکەی سەروی ٧٠٠٠ میتری لێنین، ببەزێنێ.

ئەو شاخەوانە ناسراوەی کورد، بەر لە وەڕێکەوتنی بەرەو تاران و دواتر بەرەو تاجیکستان، نامەیەکی تەژی لە گازندەی بۆ نوێنەری مهاباد لە پارلمانی کۆماری ئیسلامی نووسیبوو و باسی لە پشت گوێخرانی وەرزشوانانی کورد و بەتایبەتی وەرزشوانانی کورد کردبوو.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.