گیانی کچە شاخەوانی کوردی مهابادی لە بەرزاییەکانی لوتکەی کومونیزم، لە مەترسی دایە

0
670

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکان و هەروەها ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن چالاکوانانی مهابادییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکلاندا بڵاو کراوەتەوە، هێرۆ ئەرجومەند, کچە شاخەوانی ناسراوی کورد، کە بە مەبەستی سەرکەوتن بەسەر بەرزایی لوتکەی کۆمۆنیزم، چووە بۆ وڵاتی تاجیکستان، بە هۆی تووشیی هەوا و سەرماوسۆڵی لەڕادەبەدەر، تووشی “بەفرکوێری” بووە و بەشێک لە سۆمای چاوەکانی لە دەست داوە و لە ئێستادا لە نزیک بە کۆتاییەکانی ئەو چیا بەرزە حاسێ بووە و گیانی لە مەترسی دایە.

“کۆمونیزم” وەک یەک لە لوتکە هەرە بەرزەکانی جیهان و سەروی ٧٠٠٠ میتر ئەژمار دەکرێ.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە کچە شاخەوانی کورد، هێرۆ ئەرجومەند،  لە بەرازیی ٦٩٠٠ میتری و لە کاتێکدا تەنیا ٢٠٠ میتری ماوە تا بە سەرکەوتووییەوە چیای کۆمونیزم ببەزێنێ، تووشی ئەو ڕووداوە بووە و لە ئێستادا گیانی لە مەترسی دایە.

دەگوترێ تا ئێستا دوو جار هێلیکۆپتێر چووە بۆ هێنانەوەی هێرۆ، بەڵام بە هۆی سەرما و نالەباریی دۆخی هەوای ئەو چیایە سەرنەکوتوون گیانی ئەو شاخەوانە کوردە، ڕزگار بکەن.

هێرۆ ئەرجومەند هەتا نها توانیویەتی سەرکەوتووانە چەند چیای سەرووی حەوت هەزار میتر بەرزیی جیهان و یەک لەوان لووتکەی سەروی ٧٠٠٠ میتری لێنین، ببەزێنێ.

ئەو شاخەوانە ناسراوەی کورد، بەر لە وەڕێکەوتنی بەرەو تاران و دواتر بەرەو تاجیکستان، نامەیەکی تەژی لە گازندەی بۆ نوێنەری مهاباد لە پارلمانی کۆماری ئیسلامی نووسیبوو و باسی لە پشت گوێ خرانی وەرزشوانانی ژن و بەتایبەتی وەرزشوانانی کورد کردبوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.