کێبەرکێی غاردانی خۆڕاگریی لە بانە بەڕێوەچوو

0
898

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ هەینی ٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، کێبەرکێی غاردان لە چوار ڕیزی تەەنی (ژێر ٣٠ ساڵ، ٣٠ تا ٤٠ ساڵان، ٤٠ تا ٥٠ ساڵان و ٥٠ ساڵ بۆ سەرەوە)، لە باژێڕی بانە بەڕێوە چوو.

لەو کێبەرکێیەدا، بەشداربووان، لە سەرەتای ڕێگای سورێن تا ناو باژێڕی بوویین، ڕایان کرد. ئەو مەودایە ٥ کیلۆمیترە.

لەو کێبەرکێیەدا، لە ڕیزی تەمەنیی ژێر ٣٠ ساڵان، حەسەن قائمی کەسی یەکەم و لە ڕیزی تەمەنیی ٣٠ تا ٤٠ ساڵان، هەمزە ڕەشیدی و لە ڕیزی تەمەنیی ٤٠ تا ٥٠ ساڵان، حامد ئەحمەدی، وەک کەسی یەکەم هەڵبژێردران و خەڵاتیان پێ بەخشرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت