گەنجێکی کورد لێدوانێکی چڕی لەسەر دۆخی کەبوودوەند دا بە ئەمنیستی ئینترناشناڵی نۆروێژ

0
649

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، سەننار ئەرەسزادە نوسەری کوردی خۆرهەڵاتیی کتێبی (رۆژی تاریک لە سەر کووچە تەنگەکان دا) لە وڵاتی نۆروێژ لە شاری ئەسکەر، ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلی لە سەر مانگرتنی محەممەد سەدیق کەبودوەند و باردۆخی دژوار و پڕ لە مەترسیی ژیانی ئەو ڕۆژنامەنووس و چالاکەی مافی مرۆڤی کور لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشکەش بە ڕێکخراوی ئەمنێستی ئینترناشناڵەی ئەو شارە کرد.

 ئەرەسزادە لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە سیستەمی دیکتاتۆری کۆماری ئـیسلامیی ئـێران و پێشێلکاری مافی مرۆڤ و سێدارە و زیندانی کردنی چالاکانی سیاسی، کپ کردنی دەنگی جیاواز لەلایان ئـەو سیستەمە ئـاماژەی پێکراوە، ھەروەھا ئـاماژە بە سەرەتای درووست بوونی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران و کارو چالاکییەکانی ئەم ڕێکخراوە و دەور و کاریگەرییەکانی محەممەد سەدیق کەبودوەند لە دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوە و پێداگری و داکۆکی بەرێز کەبودوەند لە سەر مافی مرۆڤ و وشیار کردنەوەی کۆمەڵگای کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەمبەر مافەکانیان بە وردی ئاماژەی پێکراوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا، ئەو نووسەرە کوردە ئاماژەی بەوە کردوە کە بەڕێز کەبودوەند زیاتر لە دە ساڵە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی دا بەند کراوە، بەڵام لەو ماوە دوورودرێژەدا لە هەموو مافێکی زیندانی بێبەش کراوە.

 هەروەها ناوبراو لە ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردوە کە سەرەڕای هەموو گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بەڕێز کەبودوەند لە زیندان دا، بەڵام ڕێژیم نەیتوانیوە بەرێزیان لە ئامانج و خواستەکانی دوور بکاتەوە.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا سەنار ئەرەسزادە،  باسی ئەوەی کردووە کە ئەوڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئێران، کەبودوەند وەکوو هێمایەک بۆ ئازادی و دێموکراسی و یەکسانی سەیر دەکردرێ.

 پێویستە بە ئاماژەیە کە ڕێکخراوی ئـەمنێستی شاری ئـەسکەر، سەرەڕای مەحکووم کردن و بەداخ بوونی خۆیان لە مەڕ پێشێل کردنی زەقی مافی مرۆڤ لە لایان کۆماری ئـیسلامی ئـێرانەوە لە ھەمبەر ویست و داخوازییەکانی نەتەوەی کورد و زیندانیانی سیاسی و بەتایبەتی بەڕێز کەبودوەند بەلێنیان داوە لە ڕێگای خۆیانە بە وردی بە دوای ئـەو کیسەوە بچن و بەدواداچونی بۆ بکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت