گەڵاڵەی ئاگربەستی ئاشتیی ٧ ڕۆژە لە سووریە لە نێوان ئەمریکا و ڕووسیە

0
1008

ڕۆژی کورد: بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2011ـەوە تا ئێستا، گەڵاڵەی هاوبەشی ئاشتیی نێوان ئەمریکا و ڕووسیە، قەیرانەکانی ناوخۆیی سووریە بەرەو ئاقارێک دەبات کە تووندوتتژییەکان کەمتر ببن و دەلاقەیەک بەرەو کۆتایی پێهاتن بە شەڕ بەدی بکرێت، تا ئێستا تورکیە و یەکیەتیی ئوروپا، پشتیوانیی خۆیان لەو گەڵاڵەیە ڕاگەیاندووە بەڵآم ئێران و سعوودیە تا نهاژی بێدەنگن.

لەو گەڵاڵەی ئاشتییەدا کە ڕووسیە و ئامریکا لەسەری ڕێککەوتوون، چوون و دەست پێڕاگەیشتوویی هێزەکانی فریاکەوتن بۆ حەلەب وەک پێش مەرجی سەرەکی دەست نێشان کراوە و ڕژیمەکەی ئەسەدیش قەبووڵی کردووە.

بڕیاریش وایە ڕووسیە و ئەمریکا دوای حەوت ڕٶژ ئاگربەست، ناوەندێکی هاوبەشی بەڕێوەبەری-سەربازی، پێک بهێنن و پێکەوە بەدژی گرووپە سەلەفی جیهادییەکانی داعش، بەرەی نووسرە و گرووپەکانی تری نزیک لە ئەلقاعیدە، شەڕ بکەن.

تورکیەش کە ماوەی 20 ڕۆژێک دەبێ خۆی خزاندۆتە ناو ئاخی سووریە و دەستی کردووە بە هێرش، ئێستا ئێژێ ئەو گەڵاڵەی ڕووسیە و ئەمرکا بۆ ئاگربەستێکی ٧ ڕۆژی دەتوانێ ببێت بە ڕێگا چارەیەکی سیاسیی درێژخایەن بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ تیرۆریسم و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ ناوچەکە.

فێدریکا مۆنتگرینیش کە دیپڵۆماتی باڵای یەکیەتی ئوروپاتە پشتیوانیی خۆیانی لەو ئاگربەستە ڕاگەیانف و گوتیشی کە یەکیەتیی ئوروپا داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە تا لە ڕێگای گەڵاڵەی ئاشتییەوە، سەر لەنوێ دان و ستان بۆ ئاشتی لە سووریە بۆ بینینیەوەی ڕێگاچارەیەکی سیاسی بۆ ڕاگواستنی دەسەڵات لەو وڵاتە، جێ بە جێ بکات.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت