چالاکانی مافی مرۆڤی ئەهواز، ڕەخنەیان لە دوایین ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی بریتانیا لەمەڕ ئێران گرت

0
793

ڕۆژی کورد: چالاکانی مافی مرۆڤی ئەهواز، بەهۆی نکوڵی کردن لە مافی نەتەوەکان و کەمینەکان و پشت گوێ خرانی لە دوایین ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی بریتانیادا، ڕەخنەیان لەو ناوەندە مافی مرۆڤییە گرت و نیگەرانیی خۆیان لەمبارەوە دەربڕی.

لە ڕاپۆرتی ئەم دواییانەی مافی مرۆڤی بریتانیادا بەپێچەوانەی ڕاپۆرتەکانی بەرێ کە باسی لە پێشێلکاریی مافی نەتەوەکان و کەمینەکانی ئێران دەکرد ئەمجارەیان هیچ ئاماژەیەکی پێنەداون و پشت گوێی خستوون.

ئەو چالاکانە دەڵێن بە کۆتایی هاتنی گەمارۆکان لەسەر ئێران، وڵاتی بریتانیا چەقی بەستۆتە سەر پیشەسازیی نەوت لە ئێران و دەیهەوێ لەم ڕێگایەوە لە داهاتوودا هەناردەکردنی خۆی بۆ ئێران زیاتر بکات و هەر بۆیەش پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و بەتایبەت کەمینەکانی لە ئێران پشت گوێ خستووە و لە پێناو بەرژەوەندیی ئابووریی خۆی قوربانی کردوون.

چالاکانی ئەهوازی داوایان لە وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا کردووە کە بۆ خۆبواردن و خۆدوورخستنەوە لە ناخۆشی و ئاڵۆزیی نێوان پەیوەندییەکان و لە پەیوەندی لەگەڵ سەرمایەگوزاری لە ئێران لە داهاتوودا، سەرنج بداتە مافی کەمینەکان و لە نرخاندنەکانی خۆیدا ئەو پرسە لەبەر چاو بگرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی “ڕێکخراوی نەتەوە بێ وڵاتەکان” (UNPO) کە بنکەکەی لە بروکسێلە، عەڕەبەکانی ئەهواز بەربەرەکانی لەگەڵ  نابەرانبەریی ڕەچاوکراو لە پیشەسازیی نەوتی ئێراندا دەکەن هەر بۆیەش هەمیشە لە لایەن ڕژیمەوە دەبنە ئامانجی تووندترین توندوتیژییەکان.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.