گاردی سەرۆک کۆماریی تورکیە هەڵوەشایەوە

0
717

ئەمڕۆ لە شاری ئانکارای تورکیە لە ژێر درووشمی (خەڵک لە دێموکراسی خاوەن دەرکەوت)، شیرینی و ساردی درا بە خەڵک و لە هەمان کاتێشدا دەستبەسەرکردنی گومان لێکراوەکان و وەدەرنانی فەرمانبەران لە تورکیە بەردەوامە.

ڕۆژی کورد: بینالی ئیلدریم، سەرۆک وەزیرانی تورکیە لە وتووێژێک لەگەڵ کاناڵی تەلەفزیۆنیی ئا هەبەر گوتی: “لە ئێستادا هیچ پێویستییەکمان بە گاردی سەۆک کۆماری نیە و هەڵیدەوەشێنینەوە”.

ئیلیدریم هەروەها ڕایگەیاند کە ١٣ هەزار کەسی جێگای گومان لەو ماوەیەدا دەست بەسەر کراون، ئەو کەسانە گومانی بەشداری لە کودەتایان لەسەرە، ئیلدریم هەروەه اگوتیشی: “لە ناو ئەو کەسانەدا هالیس هانچی، کەسی دەستی ڕاستی گولەن ـیش هەیە کە ڕۆژی ٢ی گەلاوێژ لە ترابوزوان دەستبەسەر کراوە و تاوانی ڕاگواستنی پارە بۆ گولەن و بزووتنەوەکەی لەسەرە”.

لە هەمان کاتدا کاناڵی سی ئێن ئێن تورک ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا ٣٠٠ کەس لە ئەفسەرانی تورکیە دەستبەسەر کراون و ٢٥٠ کەس لەو کەسانە لە ئێستادا لەژێر لێپرسینەوەدان.

لەلایەکی ترەوە ڕۆژی دووشەممە ڕاگەیێندرا کە محەممە سەعید گولەن، برازای گەلەن ـیش لەناو دەستبەسەرکراوەکان دایە.

ڕۆژی شەممەش هەزاران کەس لە کوردەکان لەسەر بانگهێشتی هەدەپە لە شاری ئیستانبووڵ بە دژی کودەتاچیەکان و هەروەها کردەوە تووندئاژۆکانی ئەردۆغان، ڕێپیوانیان کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت