هێزەکانی حکوومەت پێشیان بە بەڕێوەبردنی فسیتڤالی فەرهەنگیی “ڕزاو” گرت

0
653

ڕۆژی کورد: لە بەرەبەری بەڕیوەبردنی فستڤاڵی فەرهەنگیی “حسەین خان”، هێزە ئەمنی و ئینتیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە هێرش بردنە گوندی “ڕزاو”ـی سەربە شاری سەوڵاوا، پێشیان بە فستیڤاڵی فەرهەنگی حسەین خان گرت کە  لە چەند حەوتوو لەمەوپێش لەلایەن چالاکانی فەرهەنگی ناوچەکە ئامادەکاری بۆ دەکرا.

هەواڵنێری کوردپا لەزاری بەڕێوەبەرانی ئەو فستیڤاڵە ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ١٦ـی بانەمەڕ چەندین ماشینی پڕ لە چەکداری هێزی ئینیزامی خۆیان کرد بە ناو گوندی ڕزاو و دەستبەجێ بەرێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکەیان بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکرا.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە؛ هێزەکان لە شاری سنە و سەوڵاواوە ڕەوانە کرابوون و ئەو فستیڤاڵەیان وەک “چەشنێک هاوڕایی و هاوتەریب دەگەڵ خواستی دژە شۆڕش” لەقەڵەم دەدا.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕوونی کردەوە کە پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی ڕێوەڕەسمەکە لەکاتێکدایە کە خاوەنەکانی ئەو فستیڤاڵە لە کەسایەتی و چالاکانی فەرهەنگی ناوچەکە پێکدێت کە ماوەیەک پێش ئێستا مۆڵەتی فەرمییان لە ناوەندە پێوەندیدارەکانی دەوڵەت لە سەوڵاوا وەرگرتبوو.

فستڤاڵی فەرهەنگی ڕزاو بۆ ڕێزلێنان لە گەورەپیاوانی کوردستان لەوانە حسەین خان بەڕێوە دەچوو کە بەپێی ڕاپۆڕتی گەیشتوو؛ بە هەزاران کەس لە نووسەران، شاعیران، کەسایەتییە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان بانگهێشت کرابوون.

حسەین خانی ڕزاو لە گەورەپیاوانی هەورامان بووە کە لە ساڵەکانی ١٣٠٠ تا ١٣٠٦ هەتاوی بۆ وەدەستهێنانی مافی خەڵکی ناوچەکە تێکۆشاوە.

111

11111

111111111

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.