سوید: فێستیڤاڵێکی هونەری بۆ پشتگیریی ماڵی لە لێقەوماوانی کوردستان ساز دەکرێت

0
1094

ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاگەیێندراوێک کە لەلایەن چالاکانی کورد لە وڵاتی سوید بڵاو بۆتەوە، بڕیارە بە هاوکاری و ئامادەکاریی کۆمەلەی ئەکادیمیای کوردی سوید، فێستیڤاڵێکی هونەری بۆ پشتگیری و هاریکاریی ماڵی بۆ  لێقەوماوانی کوردستان ساز بکریت

بڕیارە ئەو فستیڤاڵە کاتژمێر 19 ـی رۆژی ٢٩ی مانگی سێپتامبر، لە فلادیفیا شیرکە لە ستۆکهۆڵمی پێتەختی وڵاتی سوید بەڕێوە بچێ.

ئەو فستڤاڵە بەبەشداریی هونەرمەدان و شاعیرانی کوردستان و هەروەها بە بەشداریی ڕێکخراوگەلی خێرخوازیی سویدی بەڕێوە دەچێ.

لەم فستیڤاڵەدا چەند کەسایەتییەکی ناسراوی سویدی وەک  سیاسەتوان فریدریک ماڵم و نوسەری ناسراوی سویدی، ماتیەس گاردێل و شاعیری ناوداری کورد عەبدوڵا پەشێو  بەشداری دەکەن.

هەروەها بڕیارە هونەرمەندانی کورد ،خالید ڕەشید، نەجمەدین غولامی، کانی، بڵند ئیبراهیم، گروپی پێدرام،  گروپی گوڵبانگ و ئەڤین، بۆ پشتگیریی ئاوارەکانی کوردستان لەم فستڤاڵەدا بەشداری بکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت