ئامریکا دەستی کرد بە دەرکردنی مۆڵەتی فرۆشتنی فڕۆکەی ئایرباس بە ئێران

0
686

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، هەندێک سەرچاوەی هاتووچۆی هەوایی ئەمریکا بڵاویان کردۆتەوە کە دەوڵەتی ئۆباما، دەستی کردووە بە دەرکردنی مۆڵەت بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەدەغە لەسەر فرۆشتنی فڕۆکەی نەفەرهەڵگر بە ئێران.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، وەزارەتی خەزێنەدارییئەمریکا، دوو مۆڵەتی دەرکردووە کە بەپێی ئەو دوو مۆڵەتە، فرۆشتنی فڕۆکەی ئایرباسی ئەوروپایی بۆ ئێران، ڕێگەپێدراو بێ و چاوەڕوانیش دەکرێت ئیزنی فرۆشتنی فڕۆکەی بووئینگیش لە ڕۆژانی داهاتوودا دەربکرێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا هەروەها هاتووە کە وتەبێژێکی کۆمپانیای ئایرباس پشتڕاستی کردۆتەوە کە دوو مۆڵەت بۆ ڕاگواستنی بەلەزی 17 فڕۆکەی بەرهەمی ئەو کۆمپانیایە بۆ ئێران لە ئەمریکاوە، وەرگیراوە. ئەو کۆمپانیا فڕۆکەسازییە بە هۆی ئەوە کە بەشێک لە پارچەکانی پێویستی لە ئەمریکا بەرهەم دێت، پێویستی بە مۆڵەتی واشنگتۆن هەیە.

کۆمپانیای فڕۆکەسازیی ئایرباس و بوئینگ دوای واژۆکرانی ڕێککەوتننامەی ناسراو بە بەرجام لە نێوان ئێران و ٦ زلهێزی جیهان و هەڵوەشانەوەی ئابلۆقەکان، بەڵێننامەی ففرۆشتنی 10 فڕۆکەیان لەگەڵ ئێران واژۆ کردبوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت