ڕۆژی کورد: دوای ئەوەی کە ڕۆژی هه‌ینی ٤ی پوشپه‌ڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ناوەندى ڕاگەیاندنى هێزەکانى پاراستنى گەل “هەپەگە” بڵاویکردەوە کە له ئه‌نجامی هێرشی گەریلاکانیان بۆ سه‌ر بنکەى سەربازیى هێزى جەندرمەى تورکییه لە ناوچەى “مەهسەرتێ”ی سه‌ربه پارێزگاى ماردین لانیكه‌م ١٠ سەربازى سوپاى تورکییه کوژراون، شه‌وی هه‌ینی ٤ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، بۆ جارێكی دیكه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركییه ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان بۆردومان كرده‌وه.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركییه ناوچه‌كانی “شه‌ك” و “مامه‌ڵه‌ی مه‌لا” بۆردوومان ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام به بیانووی هه‌بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه په‌لاماری بناری قه‌ندیل و ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن و به‌مجۆره زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه ده‌گه‌یه‌نن و زۆرجاریش زیانی گیانی به‌دواوه ده‌بێت.
لە لایەکی ترەوە بەپێی زانیارییەکان شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئوتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو له به‌رامبه‌ر بنکەیەکى سەربازیى هێزى ژاندارم لە ناوچەى “مەهسەرتێ”ی سه‌ر به ماردین، دوو ئەفسەرى سوپا كوژران.