فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەسەد، باژێڕی حەسەکەیان بۆمباران کرد

0
736

ڕۆژی کورد: وتەبێژێژی ی.پ.گ بڵاوی کردۆتەوە کە هێزی هەوایی سووریە چەند بەسشێکی باژێڕی حەسەکەیان بۆمباران کردووە.

دیدەبانی مافی مرۆڤی سووریە کە بنکە سەرەکییەکەی لە بریتانیایە گوتوویەتی کە ئەو هێرشە هەواییانە بەشێک لەو باژێڕەیان بۆمباران کردووە کە لە ژێر دەستی کوردەکان دایە.

کەسێکی باژێڕی حەسەکە بە بی بی سی گوتووە کە لەو هێرشانەدا چەند کەسێک کوژراون.

ی.پگ لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردۆتەوە کە لە هەمبەر ئەو هێرشە دڕندانەیە بێدەنگ نابن.

هێزەکانی ئەسەدیش ڕایانگەیاندووە کە ئەو هێرشانەیان بە تۆڵەی هێرشی هێزەکانی ی.پگ بۆ بنکە دەوڵەتییەکانی حەسەکە و هەروەها دەست بەسەر باژێڕی قامیشلی داگرتنی ی.پگ ئەنجام داوە.

 ئەو هێرشە هەواییەی هێزەکانی ئەسەد بۆ سەر کوردستانی ڕٶژئاوا و باژێڕی حەسەکە لە حاڵێکدایە کە بەپێی بەڵگەی هەندێک سەرچاوە، هێزەکانی ی.پ.گ، شان بە شانی هێزەکانی ئێران و ئەسەد و حیزبووڵا لە شەڕی ئازادکردنی حەلەبدا بەشدارن و لە لایەکی تریشەوە باژێڕی مینبەج بە خوێنی کوردەکانی ڕۆژئاوا ئازاد کراوە.

تا ئێستاش کۆنترۆڵی باژێڕەکانی قامیشلوو و حەسەکە بە هاوبەشیی ئاسایشی ی.پگ و بەشار ئەسەد ئەنجام دەدرێ و بە تەواوی لە کۆنترۆڵی کوردەکاندا نیە ئەوە لە حاڵێکدایە کە هێزەکانی ی.پگ، بۆ ئازاد کردنی بەشە عەڕەب نشینەکانی سووریە لەگەڵ ئەسەد و هێزەکانی هاوکاری دەکەن.

هەروەها حەوتووی ڕابردوو، هێزەکانی ئاسایشی ی.پ.گ، ئیبراهیم برۆ، سەرۆکی ی.ن.ک.س یان ڕفاند و دواتر لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی باشوور و بەو مەرجە کە نەگەڕێتەوە ڕۆژئاوا، ئازادیان کرد.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.