لە هێرشی فڕۆکەیەکی بێ سەرنشینی داعش، دوو پێشمەرگەی شەهید و دوو کۆماندۆی فەڕانسەویش بریندار بوون

0
1339

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی The Foreign Desk لە هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، دوو پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی باشوور شەهید بوون و دوو کۆماندۆی تایبەتی فەڕانسەویش بریندار بوون.

ئەو ڕووداوە، ڕێکەوتی ٢ی ئۆکتۆبر لە نزیکی هەولێر ڕووی داوە و دوو کۆماندۆی چەتربازی فەڕانسەویش کە خەریکی ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگەن، بە تووندی بریندار بوون.

ئەو دوو چەتربازە ئەندامی CPA-10 ـی فەڕانسەن کە بە مەبەستی ڕاهێنان بە پێشمەرگەی هەرێم ڕەوانەی هەولێر کراون. CPA-10 بەشێکە کە سەر بە پایەگای هەوایی فەڕانسەیە

ئەو دوو چەتربازە کۆماندۆ فەڕانسەویە بۆ نەخۆشخانەیەکی سەربازی لە پارسی ڕاگواستراون بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی لۆمۆند، دۆخی یەکێکیان نالەبارە.

دەگوترێ ئەو هێرشەی داعش لە ماوەی دواییدا دڵەڕاوکێیەکی زۆری خستۆتە ناو هێزە بیانیەکان لە کوردستانی باشوور و بەتایبەتی ئەو دڵەڕاکێیە لە هێزەکانی ئەمریکادا بەدی دەکرێ و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا داوای ٢٠ ملیۆن دۆلار بودجەی لە مانگی جولای دا کردووە.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا هۆکاری داواکردنی ئەو بوودجەیەی گەڕاندۆتەوە بۆ بەربەرەکانی کردن لەگەڵ سیستەمگەلی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و هێرشی لەم جۆرە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت