ئیبراهیم برۆ لە سنووری نێوان دوو کوردستان، ئازاد کرا

0
807

ئاسایشی پ.ی.د، ئیبراهیم برۆی ئازاد کرد

ڕۆژی کورد: ئاسیشی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریای دوای ٢ ڕۆژ دەستبسەرکردن و شوێن بزرکردن، لەسەر سنووری نێوان هەرێمی کوردستانی ابشوور و ڕۆژئاوا و بەو مەرجە کە نەگەڕێتەوە کوردستانی ڕۆژئاوا، ئازاد کرد بەڵام لە کوردستانی ڕۆژئاوا دوورخستەوە و ڕەوانەی هەرێمی کوردستانی کرد.

لەمبارەوە عیماد برهۆ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە (14\8\2016)، چەکدارانی پەیەدە، ئیبراهیم برۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریایان ڕەوانەی سنووری کوردستانی باشوور کردووە و لە دەروازەی سنووریی سێمێلکا، سەعات 4ی بەرەبەیان ئازادیان کردووە”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئیبراهیم برۆ، پاش ئازادکردنی، خۆی گەیاندووەتە هێزەکانی پیشمەرگە و ئێستاش لە دهۆک لەژێر چاودێریی هێزی پێشمەرگەی کوردستاندایە.
بەپێی هەواڵی چەند سەرچاوەیەک لە کوردستانی ڕۆژئاوا، دوای ئەوەی کە ئاسایشی سووریە، چەندین جار ئیبراهیم برۆ، سەرۆکی شۆڕای ئەنجوومەنی نیشتمانی و سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستانی سووریە و سلێمان ئوسوو ئەندامی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی شٶڕای ئەنجوومەنی نیشتمانی و ئەندامی مەکتەب سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی سووریەی دەستبەسەر کردووە، دوو شەو پێشتر لە نزیک قامیشلوو، هێزەکانی ئاسایشی پ.ی.د، ئیبراهیم برۆیان دزیوە و شوێن بزریان کردبوو.

بە گوێرەی زانیارییەکان تا ئێستا ئاسایشی پ ی د، زۆربەی دژبەران و ڕەخنەگرانی سیاسەتەکانی خۆی ناچار بە بەجێهێشتنی کوردستانی ڕۆژئاوا کردووە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەپێی زانیارییەکان لە شەڕی ئازادکردنی حەڵەب، هێزەکانی ی.پ.گ شان بە شانی هێزەکانی هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامی و حیزبووڵا لە پێناو وەدیهێنانی درووشمی “برایەتیا” گەلان، شەڕ دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.