وەرزشوانێکی لاوی کورد، بە هۆی پێشێل کردنی مافی لە لایەن دادوەرەکانەوە بوو بە دووهەم

0
1138

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، گەنجێکی مهابادی لە بواری وەرزشیی هاپکیدو و لە کێشی خوار 85 کیلۆگرەمی لاوان، لە ئاستی ئێراندا و دوای زوڵم و پیلانی دادوەران و بەرپرسان، پلەی دووهەمی بۆخۆی مسۆگەر کرد.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە مهاباد ڕایگەیاند، “مێهرداد ساڵح ئاسیابان”، لاوی وەرزشوانی ئەو باژێرە، لە کێبڕکێکانی وەرزشی هاپکیدو کە ڕێکەوتی 29ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی  لەسەر ئاستی ئێران و لە باژێڕی ئیسفەهان بەڕێوە چووە، پلەی دووهەمی بۆخۆی مسۆگەر کردووە بەڵام ئەوە لە حاڵێکدا بووە کە ئەو یەکەم بووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ساڵح ئاسیابان لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵنێری ڕۆژی کورد ڕایگەیاندووە: “مێهرداد بە دڵنیاییەوە لە کێبڕکێکەدا کەسی  یەکەم بوو بەڵام بەهۆی ئەوەیکە کوردە زوڵمی لێکراوە و بە گزەی دادوەرەکان بووە بە کەسی دووهەم”.

ئەو زوڵم و مافخۆرییە بووە بە هۆی تووڕەبوونی ئەو وەرزشوانە کوردە و لە ئەنجامدا لەگەڵ چەند کەس تووشی ئاڵۆزیی بووە و لێیداون.

هەروەها دەشگوترێ کە بەرپرسی  فدراسیۆن دواتر چوەتا لایان و بەهۆی ئەو زوڵمە کە لێیان کراوە، داوای لێبوردنی لێکردوون”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت