فیلمی “ڕۆڵی ژن” بەشداری فیستیڤاڵی مەخروتی شیلی دەکات

0
984

فیلمی “ڕۆڵی ژن” له‌ ده‌رهێنانی “محه‌مه‌د فه‌ره‌ج زاده‌ “دەرهێنەری سه‌قزی چووه‌ مێهره‌جانی فیلمی “مخروت”ی وڵاتی شیلی.

ئه‌م فیلمه‌ له‌ ڕێگای کۆمه‌ڵی ده‌رێچه‌ی سینه‌ما له‌ ژێر ناوی بڵاوکراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌م مێهره‌جانه‌ نێردرابوو. مێهره‌جانی فیلمی “مخروت” له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه٣١ی خاکه‌لێوه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

فیلمی ڕۆڵی ژن، به‌سه‌رهاتی ژنێکی هه‌وارنشین ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ که‌ له‌ سه‌رله‌به‌یانییه‌وه‌ تاکوو شه‌و بۆ منداڵانی کولێرە‌پکه‌ی تایبه‌تی خۆی دروست ده‌کات تاکوو به‌م کاره‌ هه‌موو منداڵانی له‌ ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه‌.

جێ ئاماژه‌یه‌ مێهره‌جانی بابه‌تی فیلمی “مخروت”ی وڵاتی شیلی ئازاده‌، ئه‌م مێهره‌جانه‌ به‌ باشترین فیلمی هه‌ر به‌شێک خه‌ڵات ده‌دات.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت