ئانجلینا جولی فیلمی دروستکراوی ٨ منداڵی کوردی کۆبانی و شنگالی گەیاندە فستیڤاڵێکی جیهانی

0
960

رۆژی کورد: فیلمی دیکیۆمێنتاریی “ژیانی سەر سنوور” لە دەرهێننی ٨ مندالی کوردی ناوچە شەڕ لێدراوەکانی کۆبانی و شنگال بە پشتیوانیی ئانجلینا جوولی سینەماکاری ناسراوی هۆلیڤوود و کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلم و ناوەندە هونەرییە دیپلۆماتیکەکانی جیهان نمایش دەکرێت.

بڕیارە ئەو فیلمە، لە یەکەم دەرکەوتنیدا و لە دوو بەشی “نواندنی تایبەت” بۆ بیست و یەکەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی “ویلنیوس” لە وڵاتی لیتوانی نمایش بکرێت.

ئەو فستیڤاڵە کە بە “بەهاری فیلم” ناوبانگی دەرکردووە بە یەکێک لە گەورەترین رووداوە هونەری و فەرهەنگییەکانی وڵاتی لیتوانی دادەندرێت، کە بڕیارە لە ٣١ی مارس هەتا ١٤ی ئاوریلی ئەمساڵ زیاتر لە ٢٠٠ فیلم لە سەرتاسەری جیهانەوە پیشان بدرێت.

ئەو فیلمە ژیان و بەسەرهاتی منداڵانی کۆبانی و شنگال دوو شاری کوردستانی کە لەلایەن چەکدارانی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامی “رێکخراوی تیرۆریستیی داعش” هێرشی کرایە سەر، پیشان ئەدرێت.

فیلمی ژیانی سەر سنوور، یەکەم جار لە ئاستی نێونەتەوەییدا لە بەشی کورتە فیلمی بیست و یەکەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی “پوسان” لە وڵاتی کۆریای باشوور نمایش کرا و دواتر لە بەشی نواندنی تایبەتیی ردکاریت لە شەست و شەشەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی  برلین لە وڵاتی ئاڵمان چووە سەر پەردەی سینەما.

بەرپرس و بەڕێوەبەرای فستیڤاڵی گەورەی “برلینالە” کۆنفڕانسێکی تایبەتیی رۆژنامەوانییان بۆ ئەو ٨ منداڵە وەڕێخست، بەڵام ئەو منداڵە کوردانە بەهۆی نەبوونی پاسپۆرت نەیانتوانی لە کاتی ئەو کۆنفڕانس و رووداوە گەورە جیهانییەدا لە شاری برلینی وكاتی ئاڵمان ئامادە بن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.