فیلمی ده‌رهێنه‌رێكی كورد ده‌گاته‌ فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ڤێنیز

0
237

ڕۆژی کورد: فیلمی “ته‌پڵ”، یه‌كه‌م به‌رهه‌می سینه‌مایی وگێڕانەوەیی كه‌یوان كه‌ریمی، ده‌رهێنه‌ری كوردی کوردستانی خۆرهەڵات، له‌ به‌شی كێبڕكێی “حەوتووی ڕه‌خنه‌گران”ـی فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ڤێنیز بۆ یه‌كمجار نمایش ده‌كرێت. “ته‌پل” وه‌ك تاقه‌ فیلم له‌ وه‌ڵاتی ئێرانه‌وه‌ به‌شداری ئه‌و فستیڤاڵه‌ ده‌بێت.

فیلمه‌كه‌ گێڕانه‌وه‌یه‌كی ڕه‌ش و سپییه‌ له‌ ژیانی پارێزه‌رێك كه‌ به‌ته‌نیا له‌و شوقه‌یه‌ی شوێنی ئیشه‌كه‌شیه‌تی ده‌ژی و به‌ وه‌رگرتنی پاكه‌تێك تووشی گێچه‌ڵ و كۆمه‌ڵێك ڕووداوی ناخۆش ده‌بێت.

كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو فیلمی “ته‌پڵ”، له‌ ئه‌كته‌ره‌كانه‌وه‌ هه‌تا جاده‌كان و لۆكه‌یشنه‌كان، كه‌سایه‌تی شوناس ون و بێ ناونیشانن. تاقه‌ كه‌سایه‌تییه‌ك ئاماده‌یی ئاشكرای هه‌یه‌ له‌ فیلمه‌كه‌دا، شاری تارانه‌ كه‌ شوێنی رووداوه‌كانه‌. كه‌شێكی تایبه‌تی و رازاوی به‌سه‌ر فیلمه‌كه‌دا زاڵه‌.

“ته‌پڵ” له‌ نووسین و ده‌رهێنانی كه‌یوان كه‌ریمی له‌سه‌ر بنەمای ڕۆمانێك به‌ هه‌مان ناو له‌ نووسینی عه‌لیموراد فهیدایی نیا درووست كراوه‌ و بڕیاره‌ له‌ مانگی سێپتامبه‌ری ئه‌مساڵدا له‌گه‌ڵ شه‌ش فیلمی دیكه‌ له‌ فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ڤێنیزدا بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی “شێری زیڕینی” ئه‌م فستیڤاڵه‌ ده‌كه‌وێته‌ كێبڕكێوه‌. خه‌ڵاته‌كه‌ بری ١٠٠ هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكییه‌.

فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ڤێنیز كۆنترین رووداوی سینه‌مایی جیهانه‌ و له‌ ته‌نیشت فستیڤاڵه‌كانی كان و به‌رلین به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین فستیڤاڵه‌كانی فیلم له‌ جیهان داده‌نرێت كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی ٣٠یدا ده‌ستی به‌ كار كردووه‌.

ته‌پڵ، كه‌ ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی كورده‌، تاقه‌ نوێنه‌ری سنه‌مای ئێرانه‌ و له‌ حاڵیكدا به‌شداری ئه‌م فستیڤاڵه‌ بووه‌ كه‌ “نووسین له‌ سه‌ر شار” به‌رهه‌مێكی تری ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ ئێستا له‌ فستیڤاڵه‌ جیهانییه‌كانی ئه‌ورووپا نمایش ده‌كرێت.

نووسین له‌سه‌ر شار، فیملێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی ٦٠ ده‌قه‌ییه‌ كه‌ كه‌ مێژووی گرافیتی و دیوارنوسییه‌كانی شاری تاران له‌ سه‌ره‌تای شۆڕشی ١٩٧٩ هه‌تا ساڵی ٢٠٠٩ ده‌گێڕێته‌وه‌.

فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ڤێنیز له‌ رۆژانی ٣١ ی ئاگۆست تا كۆ ١٠ ی سێپتامبەر بۆ ماوه‌ی ١٠ رۆژ له‌ شاری ڤێنیزی ئیتالیا نمایش ده‌كرێت.

13843551_1803429159869305_1851668978_o

13844190_1803429166535971_496502333_o

13898687_1803429156535972_1863791471_o

13898693_1803429173202637_468032926_o (1)

13898693_1803429173202637_468032926_o

13902046_1803429163202638_1505290011_o

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت