فەرماندەیەکی سپا: بەرجام نالەبارترین، پەستترین و خۆبەدەستەوەانەترین، گەڵاڵەی کۆماری ئیسلامی بووە

0
933

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی مێهر، سەعید قاسمی، بەرپرسی ئیتلاعاتی عەمەلیاتی لەشکری 27ی محەممەد ڕەسووڵەڵا، ڕۆژی پێنج شەممە 11ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی لە لێدوانی خۆی لە باژێڕی یەزد، لەمەڕ ڕێککەوتننامەی ناوکیی نێوان ئێران و 5+1 دواوە و گوتوویەتی: “وەزیری بینا و باژێڕسازی هەر لە سەرەتاوە لە هەر جێگایەک گوتوویەتی کە “مەسکەنی مێهر”، بێ واتاترین و خراپترین گەڵاڵە لە تەمەنی کۆماری ئیسلامی دا بووە بەڵام من ڕایدەگەیێنم کە خراپتر لەو، “بەرجام”ـە و لە ڕوانگەی ئێمەوە، بەرجام یەکێک لە ڕۆژڕەشتر هێنەرترین، پەستترین و خۆبەدەستەوەانەترین، گەڵاڵەی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ئەو 37 ساڵەدا بووە”.

قاسمی هەروەها گوتووشیەتی: “هەر لە سەرەتاوە لە بەرجامدا پێشنیارەکانی ڕێبەر، بەرچاو نەگیرا و دەستکەوتەکانیشی بریتی بوون لە بوون بە چیمەنتۆ و تێداچوونی دەستکەوتە ناوکیەکان، کرانەوەی ڕێگای هاتنە ناوی دوژمن و سیخوڕەکان بوو، هەروەک ئێستاش حەوتوو نیە گرووپێکی بچووکی تیرۆریستی یان سیخوڕ لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات دەستبەسەر نەکرێن”.

لە ماوەی ڕابردوودا و دوای ئەوەی کە خامنەیی باسی لە “بێ بەڵێنی”ـی ئەمریکا و ڕۆژئاوا کردووە، بەشێکی بەرچاو لە تووندئاژۆکانی ڕژیم بە دژی ئەو ڕێککەوتننامەیە لێدوانیان داوە.

ئەو لێدوانانە لە حاڵێکدان کە لە ماوەی ڕابردوودا، ڕۆیتێرز ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە کە بە پێی ئەو ڕاپۆرتە ئەمریکا و وڵاتانی تر، لە بەرجام دا ڕێگای دەورلێدانەوەی زۆرێک لە کۆسپەکانیان بۆ ئێران هێشتۆتەوە و چاولێپۆشییان پێکردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت