دەستبەسەرکانی هاووڵاتییەکی تری ئێرانی-ئەمریکایی لە ئێران

0
861

هەواڵدەرییەکانی ئێران، هەواڵی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی تری ئێرانی-ئامریکاییان بڵاو کردەوە.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی حکومەتیی مێهر و لە زاری پەیوەدنییە گشتییەکانی سپای نەینەوای سازمانی ئیتلاعاتی نەینەوا لە پارێزگای گوڵستان، کەسێکی تری ئێرانی-ئەمریکایی، دەستبەسەر کراوە.

ئەو کەسە کە شوناسی ئاشکرا نەکراوە بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دژ بە ئێران، جووڵانەوە بە دژی تەناهیی نەتەوەیی و پەیوەندی لەگەڵ میدیا و بنکەکانی دژبەری ڕژیم، ڕاگەیێندراوە.

دەگوترێ ئەو هاووڵاتی ئێرانی-ئەمریکاییە، مانگی گەلاوێژی 1395 لە باژێڕی گورگان و لە کاتی گەیشتنەوەی بۆ ئێران لە لایەن سازمانی ئیتلاعاتی سپای ئەو پارێزگایەوە دەستبەسەر کراوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت