هێزی ئەرتەشی ئێران لە سووریە جێگیر بوون/ئاماری کوژراوانی ئێران لە سووریە

0
988

ڕۆژی کورد: ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران هەواڵی جێگیرکرانی بەشێک لە یەگانە تایبەتیەکانی خۆی لە سووریە و بۆ ئەنجام دانی ڕاوێژکاری، ڕاگەیاند.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە هەواڵدەریی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بڵاوی کردۆتەوە، ئەمیر عەلی ئاراستە، جێگیر کاروباری ڕێکخستنی هێزە ویشکانییەکانی ئەرتەش، ئامادەبوون و جێگیر بوونی هێزە تایبەتییەکانی تیپی ٦٥ی هەوابۆرد کە بەشێکە لە هێزە ویشکانییەکەی ئەرترشی ئێرانی ڕاگەیاند و گوتی: “ئێمە تیپی ٦٥ و یەگانگەلی تریشمان وەک راوێژکات، ناردۆتە سووریە و ئەو ناردنە تایبەت بە تیپی ٦٥ی تەکاوەر نیە و ئێستا ڕاوێژکارانی تیپی ٦٥ لە سووریە ئامادەن”.

بەر لە ئێستا، بوونی ڕاوێژکارانی سەربازیی ئێران لە سووریە، زۆر جار خراوەتە بەر باس و باسی لێکراوە و ئێرانیش پشتڕاستی کردبۆوە بەڵام وا گریمانە دەکرا کە ناردنی هێزی ئێران بۆ سووریە تەنیا ئەو هێزە ئێرانی و ئەفغانیانە دەگرێتەوە کە لە ژێر ناوی “پارێزەرانی حەرەم” دەنێردرانە سووریە.

تا ئێستا بەشێکی بەرچاو لە پلەدارانی سەربازیی ئێران لە سووریە کوژراون کە بە کورتی ئاماژە بە چەند نموونەیەکیان دەکەین.

  • دوو ئەفسەرە پلە بەرزەی ئێران بریتین لە  “ڕەحمان بەهرامی” و “داود مرادخانی” کە لە ئەفسەرانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامین
  • ڕەزا فەرزانە لەدایک بووی ١٣٤٣ی هەتاوی و ەرماندەی پێشووی لەشکری عەمەلیاتی ٢٧ی محەممەد ڕەسوولەڵای تاران بوو کە لە ۆژی پێنج شەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ لە سووریە و لە تەنیشت هێزەکانی ئەسەد و بۆ مانەوەی ئەو ڕژێمە شەڕی دەکرد، کوژرا،.

  • – ڕۆژی دووشەممە ١٤ی بەفرانبار، عەبدووڵا قوربانی، ناوسالار سێ ی سپا، لە شاری حەلەب لە سووریە کوژرا. تەرمی ئەو ئەندامە زەریاییەی سپاسی پاسداران، ڕۆژی سێ شەممە ١٥ی بەفرانبار لە گوندی “سەحرارود” سەر بە شاری فەسا لە پارێزگای فارس، نێژراوە.
  • –  شەوی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، “حوسێن هەمەدانی”، پیاوی ژمارە ٢ی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری “حەلەب”ی سووریە، لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیمی ئەسەدەوە کۆژرا.
  • –  ناسر نەسیری، لە وتوێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ناوچەی “بەهارستان”، ئاشکرای کرد کە، ١٢٣ کەسی سەر بە سپای پاسداران، لە شەڕەکانی سووریە و عێراقدا کوژراون.
  • –  بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، تاقمێک لەو جاشانە کە چووبوون بۆ سووریە چەند ڕۆژێکە گەڕاونەتەوە و تا ئێستا ناوی دوو کەس لەو جاشانە کە لەبەرەکانی شەڕ لە سووریە و پاراستنی ئەسەد (بەناوی مودافعانی حەرەم) کە لە سووریە کوژراون، ئاشکرا کراوە کە بریتین لە جاش مستەفا قاسم پوور، خەڵکی ورمێ و جاش سمایل شوجاعی زەڵکی بۆکان.
  • – ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ڕێبەندان، هەواڵدەرییەکانی ئێران هەواڵی کوژرانی ١٣ ئێرانیان لە سووریە بڵاو کردەوە کە یەکیان فەرماندە و ئەوانی تر ئەندامی سپای پاسدارانی ئێران بوون و لە سووریە خەریکی بەرگری لە ئەسەد بوون.

    شەش کەس لەو ١٣ کەسە کە لە لایەن هەواڵدەرییەکانی ئێرانەوە ناسنامەیان بلاو کرداوەتەوە بریتین لە: ڕەحمان پایی، ئیمان ئازەربوونە، ڕەزا عادڵی، موحسێن کولابادی، ئەحمەد ئەلیاسی و ئەحمەد ئەمجەدی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.